لە چین سەدا نەوەدی خەڵک دژ بە کۆرۆنا خۆیان کوتاوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

لە چین ملیارێک و 260 ملیۆن کەس دژ بە کۆرۆنا کوتراون کە دەکاتە نزیکەی 90%ی دانیشتووان، ئەوەش بەپێی ئەو ئامارە فەرمییەی تەندروستیی وڵاتەکە ڕایگەیاندووە.

بە گوێرەی هەواڵی (ئاژانسی نیشتیمانیی دەنگوباسی چین)، ئو چینگهوا، وتەبێژی کۆمیسیۆنی تەندروستیی نیشتیمانیی وڵاتەکە، ڕۆژی هەینی 14ی ئەم مانگە ئەو ئامارانەی ڕاگەیاندووە و لە درێژەدا وتوویەتی کە لەو ژمارەیە ملیارێک و 220 ملیۆن کەس کوتانەکانیان تەواو کردووە.

بەرپرسە چینییەکە هانی هاووڵاتییانی داوە ژەمی سێهەمی ڤاکسینەکە وەربگرن، پابەند بن بە لێکدووریی کۆمەڵایەتی، ماسک ببەستن و هەوای ماڵەوەیان کراوە بێت، بۆ ڕێگاگرتن لە تووشبوون بە کۆرۆنا.

وەکوو کۆمیسیۆنی تەندروستیی نیشتیمانیی چین ڕایگەیاندووە تاوەکوو هەینی 14ی کانوونی دووەم، دوو ملیار و 930 ملیۆن دۆزی ڤاکسینەکە دراوە بە دانیشتووانی چین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین