لە ئەمریکا بەکارهێنانی جۆرێکی ڤاکسین رادەگیرێت تەندرووستی

نوچەنێت

ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، مەرجی قورس بۆ بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای جۆنسن ئاند جۆنسن دادەنێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی سنوردارکردنی بەکارهێنانی ڤاکسینی جۆنسن ئاند جۆنسن-ی راگەیاند، لەبەرئەوەی دەرکەوتووە کە لەدوای دوو هەفتە لە کوتان بە ڤاکسینەکە، کەسەکە توشی حاڵەتی خەستبونەوەی خوێن دەبێت. 

پێشتر لە مانگی کانونی یەکەمی ئەمساڵ، بنکەکانی کۆنتڕۆڵی نەخۆشییەکان و خۆپاراستن لە ئەمریکا رایگەیاند، لەبەکار‌هێنانی ڤاکسینەکانی دژە کۆرۆنا جۆرەکانی ڤایزەر و مۆدێرنا لە ریزی یەکەمن، بەڵام جۆنسن ئاند جۆنسن  ئەگەری مەترسی بۆ سەر سەلامەتی بەکارهێنەر هەیە.

لەبەرئەوەی چەندین لێکۆڵینەوە لەسەر کاریگەری ڤاکسینەکان لە کۆنتڕۆڵکردنی کۆرۆنا کراوە و دەرکەوتووە، ئەم جۆرەیان کاریگەری لەوانی دیکە کەمترە، جگە لەوەی چەندین حاڵەتی توشبون بە جەڵتە لە بەکارهێنەرانیدا تۆمارکراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین