سەرۆک نێچیرڤان: بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى پشتگوێ خستووه‌ کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەبارەت بە بڕیارى دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق، ئەم بڕیارە ئەم بڕیارە "هه‌رێمى كوردستانى تووشى نیگه‌رانییه‌كى گه‌وره‌ كرد."

دواى ئەوەى دوێنێ دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق یاساى نەوت و گازى هەرێمى کوردستان بە ناودەستوورى ناوبرد، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "ئه‌م بڕیاره‌ى دادگاى باڵاى فیدرالى كه‌ پشتى به‌ یاسایه‌كى سه‌رده‌مى ڕژێمى پێشوو به‌ستووه‌، بنه‌ماكانى فیدرالى و مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى پشتگوێ خستووه‌ و له‌گه‌ڵ گیانى ده‌ستوور و سیستمى فیدرالیدا نایه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌رزى واقعیش قابیلى جێبه‌جێكردن نابێت."

 

دەقى پەیامەکەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان:

له‌ كاتێكدا عیراق به‌ دۆخێكى ئاڵۆزى سیاسیدا تێده‌په‌ڕێت، به‌داخه‌وه‌ بڕیارێكى دادگاى باڵاى فیدرالیى عیراق كه‌ یاساى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان به‌ ناده‌ستوورى داده‌نێت، هه‌رێمى كوردستانى تووشى نیگه‌رانییه‌كى گه‌وره‌ كرد.

پێمانوایه‌ ئه‌م بڕیاره‌ى دادگاى باڵاى فیدرالى كه‌ پشتى به‌ یاسایه‌كى سه‌رده‌مى ڕژێمى پێشوو به‌ستووه‌، بنه‌ماكانى فیدرالى و مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى پشتگوێ خستووه‌ و له‌گه‌ڵ گیانى ده‌ستوور و سیستمى فیدرالیدا نایه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌رزى واقعیش قابیلى جێبه‌جێكردن نابێت.

ئه‌م بڕیاره‌ هه‌روه‌ها كێشه‌كانى نێوان حكوومه‌تى فیدرالى عیراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر دۆسیه‌ى نه‌وت و گاز ئاڵۆزتر ده‌كات كه‌ به‌ درێژاییى ساڵانى ڕابردوو هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنیان دراوه‌ و له‌ چه‌ند قۆناغێكدا هه‌نگاوى به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردن هه‌ڵێناوه‌.

پێمانوایه‌ دادگاى باڵاى فیدرالى له‌ جیاتى ئه‌م بڕیاره‌، ده‌بوایه‌ بڕیار بدات كه‌ حكوومه‌تى فیدرالى عیراق له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ده‌ستوور له‌سه‌ر كێشه‌كان و پرسى نه‌وت و گاز بگه‌نه‌ چاره‌سه‌رێك كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیى ته‌واوى عیراقدا بێت.

چاوه‌ڕوانیمان له‌ دادگاى باڵاى فیدرالیى عیراق هه‌یه و داوا ده‌كه‌ین پێداچوونه‌وه‌ به‌ بڕیاره‌كه‌یدا بكات و بنه‌ماكانى ده‌ستوور و سیستمى فیدرالى ڕه‌چاو بكات بۆ ئه‌وه‌ى مافه‌ یاسایى و ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان پێشێل نه‌كرێن و نه‌بنه‌ هۆى ئاڵۆزبوونى زیاترى دۆخى سیاسى كه‌ زیان به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى عیراق به‌گشتى ده‌گه‌یه‌نێت.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2022/2/15

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین