سەرۆکى هەرێمى کوردستان و وەزیرى دەرەوەى قەتەر جەخت لەپاراستنى سه‌قامگیرى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دەکەنەوە‌ کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى قەتەر، "به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و قه‌ته‌ر له‌ بواره‌ جیاكاندا و فروانكردنى هاریكاریی هاوبه‌شى نێوانیان، دوایین پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسى له‌ عیراق و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى فیدرالیى عیراق، دۆخى ئه‌منیى له‌ عیراق و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش تاوتوێ كران."

ئەمڕۆ هەینى (18/شوبات/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له‌ په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسایشى میونشندا، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و ‌وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر، كۆبووه‌وه‌.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ڕاگەیێندراوێکى لەبارەى کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ خواستى هاوبه‌ش بۆ بره‌ودان به‌ بواره‌كانى په‌یوه‌ندیى هه‌رێمى كوردستان و قه‌ته‌ر كرده‌وه‌ و باسیان له‌ ده‌ر‌فه‌ته‌كانى كار و سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له‌ عیراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌."

هەروەها دەشڵێت، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و وەزیرى دەرەوەى قەتەر، "جه‌ختیان له‌ پێویستى و گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كرده‌وه‌ و هاوڕا بوون كه‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ دامركاندنه‌وه‌ى ئاڵۆزییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بن."

په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، ‌دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سووریا، ڕۆڵى قه‌ته‌ر له‌ ناوچه‌كه‌ و په‌ره‌سه‌ندنه‌كان و دۆخى ئه‌فغانستان به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه‌ بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین