نه‌جیب میقاتى، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بانگهێشتى لوبنان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

له‌ په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسایشى میونشندا، سەرۆکى هەرێمى کوردستان سه‌رۆك وه‌زیرانى لوبنان کۆبوونەوە، تێیدا هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتوو، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسى، ئه‌منى و ئابووریى لوبنان و په‌یوه‌ندییه‌كانى لوبنانیان له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ هەینى (18/شوبات/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ نه‌جیب میقاتى، سه‌رۆك وه‌زیرانى لوبنان، كۆبووه‌وه‌.

سەرۆکایەتیى هەرێم لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکراى دەکات لە کۆبوونەوەکەدا، "سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ لوبنان دووپات كرده‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌ ئاماده‌یى و كار و چالاكییه‌كانى ڕه‌وه‌ندى لوبنانى له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد كه‌ له‌ چه‌ندین بوارى جیادا چالاك و كاران."

لە بەرامبەردا نه‌جیب میقاتى، "وێڕاى پێشكه‌شكردنى پوخته‌یه‌ك ده‌باره‌ى دۆخى سیاسى و ئابوورى و ته‌حه‌دییه‌كانى به‌رده‌م وڵاته‌كه‌ى، جه‌ختى له‌ ئاماده‌یى و خواستى لوبنان بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ سه‌ردانێكى فه‌رمى، بانگهێشتى لوبنان كرد."

دۆخى په‌نابه‌ران له‌ لوبنان و هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى داعش و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسیكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه‌ بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین