كۆمیسیۆنى ئەوروپا سوپاسى هەرێمى کوردستان دەکات
نوچەنێت:
دواى نێوەڕۆى ئەمڕۆ هەینى (18/شوبات/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دیدارێکى لەگەڵ مارگریتیس شیناس جێگرى سه‌رۆكى كۆمسیۆنى ئه‌ورووپا، "پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى سیاسى خرانه به‌ر باس و هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عیراق كرده‌وه."
لە کۆبوونەوەکەدا مارگریتیس شیناس ڕایگەیاند، "ئه‌وان به بایه‌خه‌وه سه‌یرى دۆخى عیراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن و ده‌رفه‌رتێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى عیراق باشتر له‌سه‌ر پێى خۆى بوه‌ستێ تا شه‌ڕى تیرۆر بكات و بتوانێت له ڕێگه‌ى بنیاتنانى دیموكراسى و دامه‌زراوه‌كانه‌وه، ئاشتى و سه‌قامگیرى دابین بكات."
جێگرى سه‌رۆكى كۆمسیۆنى ئه‌ورووپا زیاتر ڕوونیکردەوە، "یه‌كێتیى ئه‌ورووپا به‌رده‌وام و پابه‌نده به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان و هیوادارین كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. هه‌روه‌ها سوپاسى هاریكاریى هه‌ولێر و به‌غداى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى ئه‌ورووپا ده‌باره‌ى پرسى كۆچ و كۆچبه‌ران كرد"
گووتیشى، "ئه‌ورووپییه‌كان ئاماده‌ن بۆ هاوكارى و وه‌ك هاوبه‌ش سه‌یرى عیراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها سوپاسى هاریكاریى هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى ئه‌ورووپا كرد."
هەروەها سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە کۆبوونەوەکەدا، "جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگیى یارمه‌تیدان و هاوكاریى ئه‌ورووپا بۆ عیراق كرده‌وه تا بتوانێت كێشه‌كانى چاره‌سه‌ر بكات كه ده‌بێته هۆى دابینكردنى سه‌قامگیریى سیاسى و ڕایگه‌یاند گرنگه یه‌كێتیى ئه‌ورووپا سیاسه‌تێكى گشتگیرى به‌رامبه‌ر عیراق و هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment