سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى ئه‌ڵمانى كۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە دیدارێکدا لەگەڵ سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامى پەرلەمانى ئەڵمانیا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پرسى كۆچ و كۆچبه‌ران تاوتوێ دەکەن.

له‌ دوا دیداریدا له‌ كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان چاوى به‌  تۆمارس ئه‌رندل سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى گرووپى په‌رله‌مانته‌رانى CDU و CSU كه‌وت.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکراى دەکات، لە کۆبوونەوەکەدا "په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا و چۆنیه‌تیى بره‌ودانى زیاتر به‌ بواره‌كانى هاریكارى و په‌یوه‌ندییه‌كان، پشتگیریى و یارمه‌تییه‌كانى ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌رێمى كوردستان و دۆخى عیراق به‌گشتى" گفتوگۆى لە بارەوە کراوە.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، لە کۆبوونەوەکەدا، "سوپاسى پشتگیرى و هاوكارییه مرۆیى و سه‌ربازییه‌‌كانى ئه‌ڵمانیاى بۆ عیراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و هیواى خواست په‌رله‌مان و حكوومه‌تى ئه‌ڵمانى له‌ پشتگیرى و یارمه‌تیدانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بن."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین