هەرێم و بەغدا رووبەڕووی گرفتێکی تر دەبنەوە کوردستان- عێراق
دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم کوردستان دەڵێ، "پرۆژەی نەوت غاز گرفتێکی ترە رووبەڕووی هەرێم و بەغدا ده‌بێته‌وه‌".

سیهام میران – نوچەنێت

دارا  رەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم کوردستان له‌ لێدوانێكى به‌ بۆ ماڵپه‌ڕى كوردستان 24 ده‌ڵێ، "یەكێك لە گرفتەكانمان کە لەگەڵ عێراق رووبەروومان بۆتەوە، نەبوونی یاسای نەوت و غازە، بۆیە دەمانەوێت بەر لە هەرشتێک کار لەسەر یاسای نەوت و غاز بکەین ئەمەش بە مەبەستی رێکخستنەوە و مامەڵەکردن لە بواری نەوت و غاز لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند".

له‌به‌شێكى ترى قسه‌كانى روونى كردووه‌ته‌وه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان یاساى نه‌وت و گازى هه‌یه‌ و پێشتر له‌و باره‌وه‌ له‌گه‌ڵ شانده‌كانى حكومه‌تى عێراق، قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه‌ كردووه‌ و ئه‌وانیش به‌ باشیان زانیوه‌.

ته‌نیا دوو بڕگه‌ى ده‌ستوورى نه‌بێت كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات سامانى عێراق به‌ یه‌كسانى به‌سه‌ر عێراقییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت، هیچ یاسایه‌كى تر نییه‌ كه‌رتى نه‌وت و گاز له‌ عێراق رێكبخات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین