سەرۆکى هەرێمى کوردستان و وەزیرى دەرەوەى فەرەنسا جەخت لە دۆستایەتیى هەرێمى کوردستان و فەرەنسا دەکەنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى كۆنفرانسى ئاسایشى میونشن، بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا کۆبوونەوە و پتەوکردنى دۆستایەتى هەرێمى کوردستان و فەرەنسا گفتوگۆى لەبارەوەکرا.

ئەمڕۆ شەممە (19/شوبات/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ لە کۆبوونەوەکەدا ژان ئیڤ لودریان، وەزیرى دەرەوەى فەرەنسا، "سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هاوكارى و پشتگیریى به‌رده‌وامى فه‌ره‌نسا بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، ئینجا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ خواستى دوولایه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسا و دۆستایه‌تیى نێوانیان كرده‌وه‌."

سەرۆکایەیتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوەکەیدا دەشڵێت، "كۆبوونه‌كه‌دا بیروڕایان ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسى و ئه‌منى له‌ عیراق گۆڕییه‌وه‌ و باسیان له‌ مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌ى داعش له‌ عیراق و سووریا كرد. له‌مباره‌وه‌ تیشكیان خسته‌ سه‌ر دوایین هێرشى داعش بۆ سه‌ر زیندانى حه‌سه‌كه‌ و كاریگه‌رییه‌كانى."

په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین