گەورەترین نەخۆشخانەى چاودێرى چڕ لە هەولێر کرایەوە و وەزیرى تەندروستیش هۆشدارى دەدات کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمڕۆ گەورەترین نەخۆشخانەى تایبەت بە چاودێرى چڕ لە هەولێر کرایەوە، وەزیرى تەندروستى حکوومەتى هەرێمى کوردستانیش لە وتارى کردنەوەى ئەم نەخۆشخانەیە ڕایگەیاند، دواى کەمبوونەوەى ژمارەى تووشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان، دووبارە ژمارەى تووشبوون بەو ڤایرۆسە بە خێرایى لە بەرزبوونەوەدایە.

د. سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى گوتیشى: لە ئێستا زۆربەى ئەوانى تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا دەبن، هەڵگرى زنجیرەى ڤایرۆسە  نوێیەکەى کۆرۆنان.

ئەم نەخۆشخانەیە لەلایەن کۆمپانیاى لالاڤ دروستکراوە،  رووبەرەکەى (2400) هەزار مەترە و بە گوژمەى (3) ملیۆن دۆلار درووستکراوە، پێکهاتووە لە (40) قەرەوێلە، تایبەتە بەو نەخۆشانەى بارى تەندروستییان ناجێگیرە و پێویستیان بە چاودێرى پزیشکى چڕ هەیە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین