سەرۆکى کۆنفرانسى ئاساشى میونشن: زۆر لام گرنگ بوو نێچیرڤان بارزانى ئامادەبێت لەم کۆنفرانسە میدیا

نوچەنێت:

لە ڕۆژى (18 تاوەکو 20-2-2022) میونشن بۆ (58)مین ساڵ میواندارى گەورەترین کۆنفرانسى ئاسایشى جیهان کرد، (35) سەرۆک و سەرکردەى وڵاتان لەگەڵ (100) وەزیرى بەرگرى و دەرەوە و سەدان بەرپرس و شارەزاى ئەمنى جیهان تێیدا بەشداربن.سەرۆک و سەرۆز وەزیرانى هەرێمى کوردستان بانگهێشتکراون.

سەرۆک  کۆنفرانفرانسى ئاسایشى میونشن دەڵێت، لە چوارچێوەى ئەو ناوچانەى گرنگ و دەوڵەتییان نییە پێم گرنگ بوون سەرۆک هەرێمى کوردستان بانگهێشت بکەم، ڤۆڵفگانگ ئیشینگەر دەڵێت، "دەتوانم بڵێم کولتوورى کۆنگرەى ئاسایشى میونشن هەروا بووە، نەک تەنها بەپێى پرۆتۆکۆڵ سەرۆک و بەرپرسانى وڵاتانى جیهان بانگهێشت دەکەین، بەڵکو پێکهاتە هەرێمییەکان ئەوەى بۆ سیاسەتى جیهانى و ناوچەیى و سیاسەتى قەیرانەکان گرنگن لە بەرچاو دەگرین، بۆیە ئەم بڕیارە کە چەندین ساڵ لەمەوبەر دامان زۆر دروست بوو کە بەرپرسانى کوردمان بانگهێشت کرد، ئەمساڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی-مان بانگهێشتکرد، زۆر دڵخۆشم کە سەربارى ئەو دۆخە ناهەموارەى کۆرۆنا کۆنفرانسەکە بەڕێوەدەچێت و ئەوان ئامادە دەبن، ئەوە لام زۆر گرنگە، زۆر لام مەبەستە کە بەرپرسانى ئەو ناوچانەى کە گرنگن و وڵاتیان نییە لێرە دەنگیان هەبێتى و دەرفەتیان پێبدرێت، ئەوە گرنگە بۆ بەهێزکردنى دیموکراسى، هەروەها لە ڕاپۆرتى ئەمساڵى کۆنفرانسە باسى کێشەکان دەکەین، کە ئێستا وڵاتانى دیموکراسى ڕۆژئاوا هەیانە، کە ناومان ناوە بێ دەسەڵاتى، لێرە ڕووبەڕوووى ببینەوە بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان."

لە ماوەى لە ماوەى سێ ڕۆژى کۆبوونەوەى کۆنفرانسى میونشدا، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ چەندین بەرپرسى باڵاى وڵاتان کۆدەبێتەوە لە نێویاندا سەرۆکى کۆمیسیۆنى یەکێتیى ئەوروپا، وەزیرى دەرەوەى فەرەنسا، وەزیرى بەرگریى تورکیا و سەرۆک وەزیرانى لوبنان و چەندین کۆبوونەوى دیکە ئەنجام دەدات.

فەلاح مستەفا، ڕاوێژکارى باڵاى سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەبارەت بە بەشدارى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە کۆنفرانسى میونش دەڵێت، "بۆ ئێمەش وەکو هەرێمى کوردستان دەرفەتێکە جەنابى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ ئەوەى لە نزیکەوە لەگەڵ ئەو بەرپرسانەى بەشدارن و ئامادەن ئەم لەو کۆنفرانسەدا، پرسەکانى پەیوەندار بە هەرێمى کوردستان و عێراق و ناوچەکە، پرسى پەیوەندیى دوو قۆڵى و پەیوەندییمان لەگەڵ کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى، پرسى شەڕى دژ بە تیرۆر و ئاوارەکان و پرۆسەى سیاسى لە عێراق و پێکهێنانى حکوومەتى تازە، وە  "چۆنیەتى پشتیوانیکردنى هەرێمى کوردستان لەڕووى پتەوکردنى دامەزراوە دیموکراسییەکان و پرسى هەڵبژاردن و ئەو پرسانەى کەوا هەرێمى کوردستان وەکو هاوبەشێک لەگەڵ کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى پێکەوە کاردەکەن."

کۆنفرانسى ئاسایشى میونشن ساڵانە لە شارى میونشنى ئەڵمانیا بەڕێوەدەژچێت، تێیدا گەنگەشەى ئەو قەیران و کێشانە دەکرێت ک مەترسین بۆ سەر ئاسایشى جیهان و دەرفەتێکە تێیدا لایەنى تەبا و ناتەبا ڕوانگە و سیاسەتى وڵاتەکانیان لە بەرامبەر بەرپرسەکان بخەنەڕوو.

لە ساڵى (1963)وە، ساڵانە لە میونشن باسى ئاسایشى جیهان و ئەو مەترسیانە دەکرێت کە ڕووبەڕووى وڵاتان دەبێتەوە، کە زۆرجار پرسى کورد و کێشەکانى لەڕوانگەى ئەو وڵاتانەى کە کوردستانى تێیدا دابەشکراوە لێرە خراونەتەڕوو، بەڵام لە (2015)وە بە بەشداریەکى کارا ڕاستەوخۆ دەنگ و ڕوانگەى هەولێر لەسەر پرسەکانى ئاسایش، لێرە دەگەینە سەرکردەکانى جیهان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین

ئەمانەش ببینە