43ساڵ بەسەر کۆچی بارزانی نەمر تێپەڕدەبێت راپۆرت و شیکاری

نوچەنێت-تایبەت

ئەمڕۆ 43 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی، رابەری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان تێدەپەڕێت. زۆرجار بە ژەنەڕاڵ و زۆرجاریش وەک ئەفسانە و پاڵەوانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کورد سەیر دەکرێت.

مەلا مستەفا بارزانی، لە ( 14-3-1903) لە دایکبووە. پێنجەمین کوڕی شێخ محەمەدی بارزانە. لە تەمەنی سێ ساڵی لەگەڵ خانەوادەکەی زیندانی دەکرێت. لە ساڵی 1919 بە یەکجاری چەک هەڵدەگرێت و هاوکاری جوڵانەوەکەی شێخ مەحمودی حەفید دەکات.

مەلا مستەفا بارزانی، لە قۆناغێکی مێژویی و چارەنوسسازدا، خەباتی دژی داگیرکەران هەڵبژارد، ئەوکاتە گەلی کورد لە سەردەمێکی پڕ لە ئازار و نەهامەتی دەژیا، کە هیچ پشت و پەنایەکی نەبوو، بەڵام به‌هۆی ئیرادەی بەهێز و باوەڕبەخۆبوون و رەوایی شۆڕشەکە، باوەڕبەخۆبوونێکی بەهێزی هەبووە. تاکو ئەوەی وەک سەرکردەیەکی ئەفسانەیی ناوی لە مێژوو نوسرایەوە، بارزانی ئازایانە خەباتی بۆ نەتەوەکەی کرد ‌و لەو رێگەیەشەوە، رێبازی پڕ لە رێبوارەو نەوە دوای نەوە باوەڕ بە خەبات و رێبازەکەی پتەوتردەبێ.

لە زستانی 1946 لە کۆماری مھاباد دا مەلا مستەفا بارزانی، ھەمزە عەبدوڵڵا، میر حاج احمد، نوری ئەحمەد، مستەفا خوشناو، محەممەد مەحموود قودسی، خەیروڵڵا عەبدولکەریم، عیزەت عەبدولعەزیز، پەیرەو و پرۆگروامی پارتیان دانا.

لە 16ی ئابی 1946 لە بەغدا بە ئامادەبوونی 70 ئەندام کونگرەی یەکەم بەسترا، مستەفا بارزانی کرا بە سەرۆکی حیزب لەو کۆنگرەیەدا، ھەر لە ساڵی 1946 ڕوخانی کۆماری مھاباد کاریگەری نەرێنی لەسەر کوردستانی عێراق کرد بوو، بارزانی لە 13ی ئایاری 1947 بەرەو یەکێتیی سۆڤیەت کاروانەکەی بەڕێخست و لە 18ی حوزەیرانی 1947گەیشتە سۆڤیەت، دوایش لە 6ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1958 واتا دوای12 ساڵ ژیان لە یەکێتیی سۆڤیەت مەلا مستەفا گەڕایەوە باشوری کوردستان.

 دوای ماوەیەک بەسەرپەرشتی مستەفا بارزانی, کۆنگرەی چوارەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسترا و دوبارە مەستەفا بارزانی کرایەوە بە سەرۆکی حیزبی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە باشور تا کۆنگرەی پێنجەم دووبار ئەم ھەڵبژێردرایەوە بە سەرۆک حیزب تا کۆنگرەی شەشەم لە ساڵی 1964 بەسترا. لە ئازاری 1963 بارزانی کونگرەیەکی نەتەوەیی لە کۆیە بەست، کە سەرکردایەتی حزب و بەرپرسانی پێشمەرگە و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و عەشایەری بەشداریان تێدا کردوو و بارزانی داوای حوکمی زاتی دەکرد بۆ ھەمان مەبەست وەفدێکی بە سەرۆکایەتی جەلال تاڵەبانی و ئەندامییەتی ساڵح یوسفی محمود محەممەد، حسین خانەقا، حمد محەممەد، حبیب محەممەد کریم، عەگید ێدیق، شاخەوان نامق، بابەکر ڕەسول، مستەفا عزیز، کە بۆ وتوێژ چوونە بەغدا، پاشان حکومەتی لامەرکەزی لە جیاتی حوکمی زاتی ڕاگەیەندرا، وەفدی کوردیش بە ھیلیکوپتەر لە بەغداوە گوازرانەوە کەرکوک لەوێش گیران.

لە ساڵی 1964 دوبارە کۆنگرە ئەنجام دراو بۆ جارێکی تریش مەلا مستەفا کرایەوە بەسەرۆک حیزب و لەکۆنگرەی ساڵی 1966یش واتە کۆنگرەی حەوتەم دووبارە مەلا بووەوە سەرۆک حیزب دوایی لە ساڵی 1970 کۆنگرەی ھەشتەم بەسترا و بارزانی بە کۆی دەنگ بە سەرۆکی پارتی ھەڵبژێردراوە لە 29ی ئەلیلول لە پلانێکدا بارزانی ڕزگاری بوو لە مەرگ کە بۆ تیرۆرکردنی ئیدریس بارزانی داڕیژرابوو لە جیگای ئەم حەمید ڕێکەوتی بریندار بووە.

لە ساڵی 1979 بەهۆی نەخۆشی شیرپەنجە کۆچییدواییکردووە. دوای ئەو کوڕەکانی ئیدریس بارزانی و مەسعود بارزانی رابەرایەتی شۆڕش دەکەن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین