جەمال کۆچەر: نەوت ببێتە 110دۆلار عێراق هیچ سودی لێ نابینێت دیمانە

لاڤین عومەر: نوچەنێت

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، لە دیمانەیەکی تایبەت بە نوچەنیت دەڵێت: گرانبوونی نرخی نەوت سودی بۆ عیراق نییە، تەنها ئەوکاتە دەبێت کە بگات بە (120)دۆلار.

نوچەنێت: وەک دەزانین پەیوەندی ئابوری هەرێمی کوردستان و بەغدا خراپە، ئێوە دوایین زانیاریتان لەسەر (200)ملیارەکە چییە؟ پێتان وایە بگەنە رێککەوتن؟
جەمال کۆچەر: ئەم حکومەتە جارێ ناتوانێت هیچ رێککەوتنێک بکات، چونکە ئەم حکومەتە بۆتە کار بەڕێکەر، ئەم مەلەفە دەنێردرێت بۆ حکومەتی داهاتوو، ئێمە نازانین رێککەوتنی پارتی چۆنە لەگەڵ هەر دووقۆڵەکەی تر کە حکومەت پێکدەهێنن ئەمێنێتەوە سەر ئەوە، ئەم بابەتە بابەتێکە دەتوانێت زۆر وشکی بکەیت کە هیچ مەجالێکی تێدا نەبێت، و دەتوانیت فراوانی بکەیت و بواری تێدابێت بۆ دانووستاندن لە بەجێهێنانی ئەم یاسایە، ئێمە لەو بڕوایەین کە دەبێت کورد ئەگەر ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ ئەو لایەنانەی کە رێککەوتن دەکەن بۆ پێکهێنانی حکومەت، دەبێت یاسای گاز و غاز بهێننە پەرلەمان لەوێ مافەکان مسۆگەر بکەن بەیاسا ئەو کاتە ئەو ماددە دەبێت بە یاسا.

نوچەنێت: لە لێدوانێکت ئەمڕۆ لە میدیاکانی عێراق بڵاو بووەتەوە باست لەوە کردووە کە ئابوری عێراق هەروەکو خۆی دەمێنیتەوەو باش نابێت، تەنها ئەوکاتە نەبێت کە نەوت بگاتە (120)دۆلار دەمانەوێت روونکردنەوەی زیاترمان لەسەر ئەوە پێبدەی بۆچی (120)دۆلار؟
جەمال کۆچەر: ئێمە موازەنەمان هەیە، موازەنەش ژمارەن دەبێت بە ژمارە قسەبکەین بۆ نمونە، ئێستا نەوت بە (105)دۆلار بێت (11)دۆلار تێچووی خەرجکردنی گازە لە دەوڵەتی عێراق، دەمێنێتەوە (90)دۆلار ئەو (90)دۆلارە لێکدانی (365) رۆژ بکە لێکدانی (1450) بکە دەبێتە (155) ترلیۆن ئەوە داهاتە،لەلایەکی دی (7) ترلیۆنی نەوت هەمووی دەبێتە (162) ترلیۆن، لە کاتێک کە موازەنەی ساڵی (2021) حکومەت ناردوویەتی ناوەکەی موازننەی دەستپێوەگرتنی گەورەی تێدا نەبووە کە، وەبەرهێنان و دەعمی کەرتی تایبەت ئەمانە هەمووی تێیدا نەبووە (164) ترلیۆن بوو، کەواتە مانای وایە هیچ گۆڕانکارییەکی گەورە نابینین.

نوچەنێت: چەند پەرلەمانتارێک دەڵێن، بابەتی دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار داخرا، بەڵام دەکرێت لە بودجەی (2022) نوێ بکرێتەوە چەند لەگەڵ ئەم بۆچوونەی؟
جەمال کۆچەر: جارێ زۆر زووە ئێمە باس لە(2023) بکەین، چونکە ئێمە تا ئێستا بودجەی (2022)مان یەکلا نەکردووەتەوەو نەهاتووە، بۆیە جارێ زووە باسی بکەین.

نوچەنێت: رۆژی دووشەممە عەلی عەلاوی لە پەرلەمانی عێراق روونکردنەوەی دا لەسەر بەهای دۆلار، تۆ وەک خودی خۆت چەند بە وەڵامەکانی رازی بووی؟
جەمال کۆچەر: خۆی زۆر رەوانبێژ نەبوو لە داکۆکیکردن لە خۆی، بەڵام نوسینەکانی زۆر روون و ئاشکرا بوو، بۆ چوونەتە بەر ئەو هەنگاوەو هۆکارەکەی چی بووە، ئەوە فەرزی کردووەکە حکومەت ناچار بووە بچێت ژێر ئەم بارە، بەڵام پێنج دەقەی سەرۆکی پەرلەمان بەرامبەر چوار کاتژمێری ئەو بووە بۆ روونکردنەوەو وەڵام دانەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین