كاریگەرییەكانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەسەر بازاڕی وزە شیکاری

وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد

لەدوای دوو ساڵ و نیو لە ڕاگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان، لە (27)ـی ئەیلوول وەزیری وزە و سامانە سروشتیەکانی تورکیا رایگەیاند، هەناردەکردنەوەی نەوت لە ڕێگەی بۆری نەوتی خاوی عێراق-تورکیا دەستیپێکردەوە، بەمەش ئاسایش و دابینکردنی وزەی تورکیا و جیهان بەهێز و زیاتر دەکات.

لەدوای ڕێککەوتنی حكومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت کە نزیکەی دوو ساڵ و نیوە ڕاگیرا بوو، (27)ـی ئەیلوولی (2025)، بۆ جارێکی تر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەلایەن بەرپرسانی تورکیا بە فەرمی ڕاگەیێندرا کە لە ڕێگەی بۆری نەوتی خاوی عێراق-تورکیا هەناردەکردنەوەی نەوت گەیشتە کۆگاکانی بەندەری جەیهان.

بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، لەکاتێکدا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و بەکارخستنەوەی ئەو بۆرییانە کە ڕۆژانە توانای هەڵگرتنی کۆی یەک ملیۆن و (500) هەزار بەرمیل نەوتی هەیە، سوودێکی بەرچاو بە تورکیاش دەگەینێت بە تایبەت چاوەروان دەکرێت ئاسایشی و دابینکردنی وزەی تورکیا بەرێژەیەکی بەرچاو زیاد بکات لە بازارەکانی جیهان.

بەر لە دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، نەوتی هەرێمی کوردستان لەمەوبەدوا ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت، هەروەها میدیاکانی تورکیا ئاماژە بەوەش دەکەن، "ڕێککەتنی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ لەسەر نەوت واژۆکراوە، چاوەروان دەکرێت لە قۆناغی یەکەمدا نزیکەی (200) هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە ڕۆژێکدا لە ڕێگەی بۆری نەوتی خاوی عێراق-تورکیا بگاتە بەندەری جەیهانی تورکیا."

ئاڵپارئسلان بایراکتار وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا مانگی تەمووزی ئەم ساڵ سەبارەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (ئەنادۆڵ) ڕایگەیاند، "لەگەڵ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و کارکردن لە هەناردەکردنی نەوت بۆ بەرزترین ئاست، ئەو کات عێراق توانای هەیە لە  رێگەی بازرگانی نەوتی هەرێمی کوردستان (40) ملیار دۆلار بەدەست بهێنێت. هەروەها عێراق دەتوانێت (40%)ـی واتا دەتوانێت لە رۆژێکدا (4) ملیۆن بەرمیک نەوت لە رێگەی تورکیاوە هەناردەی بەندەرەکانی جیهان بکات."

بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان لە (1%)ـی بەرهەمی جیهان پێکدەهێنێت

بەگوێرەی پێشبینییەکانی جۆن ڕۆبەرتس توێژەری باڵای ئەنجوومەنی ئەتڵەس، ئەگەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم ڕۆڵێکی بەرچاوی لە بازارەکانی هەرێم نەبێت بەڵام سوودێکی زۆر باش بە ئابووری تورکیا دەگەیێنێت.

ئەو توێژەرە ئەمەشی خستەڕوو، "ئەم بۆریانە ڕۆژانە لەتوانایاندایە یەک ملیۆن نەوت بگوازنەوە، ئەمەش بەو واتایەدێت لە سەرانسەری جیهان لە (%1) بەرهەمهێنانی نەوت دەگەیێنێت وە بەگشتی هاوکاری دەرێکیش دەبێت لە ڕووی بە دەستهێنان و ویستی زیاتر بۆ نەوت، بەڵام لەئێستادا نازانرێت دۆخی ئێستای بۆرییەکان چۆنە و بەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەری بەسەر توانای بەرهەمهێنان دەبێت و ڕەنگە نەگاتە بەرزترین ئاستی هەناردەکردن."

ڕۆبەرتس باس لە پێداویستی نەوتی ئەوروپا دەکات و پێیوایە هیچ کێشەیەک لە دابینکردنی نەوت نییە و دەشڵێت، "نەوت دەتوانرێت راستەوخۆ لە وڵاتانی کەنداو بگوازرێتەوە ئەوروپا، هەندێک جاریش لە ئەمەریکای باکوور، هەناردەی وڵاتانی ئەوروپا دەکرێت وە وڵاتانی ئەوروپا لە چاو ڕابردوو لە نێو بەکارهێنانی نەوت لەگەڵ ئێستادا دەتوانرێت پێداویستی خۆیان دابین بکەن وە هاوسەنگییەکی بچووک هەیە لە بەدەستهێنانی وزە."

ئەو توێژەرە سەرنجی خستە سەر کێشەکانی ئاسایشی وزەی تورکیا و پێیوایە، وەبەرهێنانی گازی سروشتی لە کێلگەی سەکاریا پێداویستی ناوخۆ دابین دەکات و دەتوانرێت رێژەی بەرهەمهێنانی ناوخۆ زیاتر بکات، هەروەها دەکرێت خواستی کڕینی گازی سروشتی لە وڵاتان کەم بکاتەوە.

كاریگەریی نەوتی كوردستان لەسەر بازاڕی جیهان

فرانسیسکۆ ساسی، مامۆستای زانستە سیاسیەکان لە زانکۆی ئۆسلۆ لەبارەی دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و کاریگەری بەسەر ئەوروپا پێیوایە، بەگەرخستنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم کاریگەریەکی بەرچاوی بەسەر بازاری وزەی ناوچەکە و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەبێت.

مامۆستای زانستە سیاسیەکان ئاماژەی بەوە داوە، "لە دوو ساڵ و نیوەی کۆتایی بەڕێوەبەرانی وزە بەتایبەتیش لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی زیادەڕۆیی و دابەزاندنی نرخ بە ڕێگایەکی دیکە هانایان بۆ رێگای دیکە بردووە بۆ بەدەستهێنانی وزە." 

ساسی راشیگەیاندووە، دووبارە بەکارخستنەوەی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان، عێراق، تورکیا و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەیەکە لەبارەی جیۆپۆلەتیکی وزە و رێککەوتنێکی نوێیە بۆ سوود گەیاندن بە ناوچەکە.

ئەو مامۆستایە ئاشکرای دەکات، لەم دواییانەدا عێراق بەهۆی هەڵکشانی ناکۆکییەکان و زیادبوونی گرژییە جیۆپۆلۆتەکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەم مانگانەی کۆتایی لە ڕووی هەناردەکردن و وەبەرهێنانی وزە عێراق ڕووبەڕووی هەڕەشە بۆتەوە و دەیەوێت هەنارەدەکردنی وزەی لە گەرووی هورمز کەم بکاتەوە، بۆیەش شارەزایانی وزەی عێراق نیگەران بوونەوە پێشیان وایە پێویستە بەرهەمی وزەی عێراق زیاتر فرەچەشن بکرێت. هەروەها لەهەمان کاتدا لەم  وڵاتە لە نێوان حکومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێم لەم کۆتاییانەدا وێستێک هەیە و دەستیانکردووە بە چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتوونەتە خاڵی ڕێککەوتن لە ڕووی ناتێگەیشتن لە سیاسەتی نەوت."

ساسی لە کۆتایی قسەکانیدا دەشڵێت، "ئەنقەرە و بەغدا لەدوای دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە ئامانجی خێراکردنی پرۆسەکە و ئاسایشی ناوچەکە و بەتایبەت لە بازرگانی وزە دەیانەوێت پردێکی نوێی سیاسی و ئابووری لە وڵاتانی کەنداو لەگەڵ وڵاتانی دەریای ناوەڕاست دروست بکەن."

سەرچاوە: ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین