باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق: دەبێت ئەنجامدەرانی هێرشەکە رووبەرووی بەرپرسیارێتی بکرێنەوە
نوچەنێت
باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق، هێرشەکەی سەر ناوچە مەدەنییەکانی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەدەکات و دەڵێت: دەبێ ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە رووبەرووی بەرپرسیارێتی بکرێنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە(13/ئازار/2022 ) ماسیو تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق، لە لاپەڕەی فەرمی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر راگەیێندراوێکی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا داوادەکات ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە رووبەرووی بەرپرسیارێتی بکرێنەوە.
ماسیۆ تولەر نوسیویەتی: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئیدانەی ئەو هێرشە تاوانکارییەدەکات کە بۆسەر ئامانجی مەدەنی لە هەولێر ئەنجامدرا. پێکهاتەکانی سەر بە رژێمی ئێران بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ئەم هێرشەیان گرتووەتە ئەستۆو دەبێت رووبەرووی بەرپرسیارێتی بکرێنەوە لە بەرامبەر ئەم پێشێلکارییە زەقەی سەروەری عیراق و هەروەها لە بەرامبەر هێرشی تیرۆرستی بۆ سەر موڵک و ماڵی کەسانی مەدەنی بێتاوان.





0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment