وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ئامانج لە هێرشەکە بنکەو بارەگاکانی ئەمریکا نەبووە کوردستانی

نوچەنێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا دەڵێت: هیچ ئاماژەیەک نییە کە هێرشە موشەکییەکەی سەر شاری هەولێر ئاراستەی کونسوڵخانەی ئەمریکا کرابێت.

شەوی رابردوو( 13/ئازار/2022) هێرشێكی موشەکی کرایە سەر شاری هەولێر، وێڕای زیانی ماددی شوفێرێکی تاکسی برینداربوو. سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆگرت.

لە هەواڵە سەرەتاییەکاندا وا بلاوکرایەوە، کە ئامانج لە هێرشەکەی سەر هەولێر کونسوڵخانەی ئەمریکا بووە لە عیراق، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەتیدەکاتەوەو دەڵێت: هیچ ئاماژەیەک نییە کە ئامانج لەم هێرشە بنکەو بارەگاکانی ئەمریکا بێت.

لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوی ئەمریکادا هاتووە: ئەمریکا بەتوندی سەرکۆنەی ‌هێرشی شەوی رابردووی سەر هەولێر دەکات لە عێراق، کە لە ئێرانەوە سەرچاوەی گرتووە. هێرشەکان پێشێلکاریێکی زۆر خراپی سەروەریی عیراقن.

بەپێی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هیچ دامەزراوەیەکی وڵاتەکەیان زیانی بەرنەکەوتووە و هیچ کارمەندێکی ئەمریکی بریندارنەبوون وهیچ ئاماژەیەکیشمان نییە کە هێرشەکە ئەمریکای کردبێتە ئامانج.

https://www.bbc.com/arabic/middleeast-60725385

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین