ئومێد خۆشناو: گرانبوونى بەنزین جیهانییە و لەدەسەڵاتى ئێمەدا نییە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

پارێزگارى هەولێر لەسەر گرانبوونى نرخى غاز و بەنزین ئاشکراى دەکات، بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنى کێشەى سووتەمەنى.

ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتى (24/تشرینى یەکەم/2021)، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا هۆکارى دروستبوونى قەیرانى کەمى غاز دەگەڕێنێتەوە بۆ چاککردنەوەى کێڵگەى کۆرمۆر و دەشڵێت، ئەم کێڵگەیە زۆرى نەماوە و لە ماوەیەکى کەم تەواو بێت.

لە بەشێکى لێدوانەکەیدا پاریزگارى هەولێر روونیشکردەوە، لە ڕابردووش کێشەى غاز هەربووە، بەڵام زیاتر بە هۆى قۆرخکارییەوە بووە، وە خۆشى دەشڵێت، لە ڕێگەى قائیمقامیەتى هەولێر ئەو پێشێلکارییانە نەماوە و قەیرانى غاز چارەسەر بووە. 

ئومێد خۆشناو، سەبارەت بە گرانبوونى نرخى نەوت گووتى، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین په‌یوه‌ندی به‌ گرانبوونی نه‌وته‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش هۆكارێكی جیهانییه‌ و له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه‌، به‌ڵام له‌ناوخۆدا هه‌وڵی ئه‌وه‌یه‌ بازاڕ رێكبخرێته‌وه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین