ڕێگەی سەرەکی سلێمانی - کەلار داخرا کوردستان- عێراق

نوچەنێت

لێکەوتەکانی گرانبوونی نرخی بەنزین، تا دێت کاریگەری زیاتری بەسەر بژێوی هاوڵاتیانەوە دەردەکەوێت و داوا دەکرێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە زووترین کات کار بۆ دابەزاندنی نرخەکانی بەنزین بکات

ئەمڕۆ پێنج شەمە ڕێکەوتی 21/10/2021، بەشێک لە شوفێرانی سنووری پارێزگای سلێمانی گردبوونەوە و ئەنجام ڕێگەی سەرەکی سلێمانی -کەلاریان داخست.

هۆکاری گردبوونەوە و داخستنی ڕێگایە سەرەکییەکە بە هۆی گرانبوونی نرخی بەنزینە لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان.

شوفێرانی مانگرتوو داوا دەکەن، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە زووترین کات کار بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین بکات.

ئەم نارەرەزایەتیەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە هۆی گرانبوونی نرخی بەنزینە لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان و ونزیک بوونەوەی نرخی هەر لیترێک بەنزینە بۆ یەک دۆلاری ئەمریکی.

هەرچەندە وەزیری سامانە سروشتیەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق، دووپاتیکردەوە کە لەماوەیەکی کەمدا بڕی زیاتر لە ملیۆنێک و هەشتا هەزار لیتر بەنزین دەگاتە بازارەکانی هەرێمی کوردستان و نرخی بەنزین لە 650 دینار بۆ هەر لیترێک دەستپێدەکات، بەڵام تاوەک و ئامادەکردنی ئەم راپۆرتە هیج زانیاریەکی تازە لەبارەی گەیشتنی و جێبەجێکردنی بڕیارەکە بڵاونەکراوەتەوە.

هەروەها  جێگری سەرۆکی لیژنه‌ى وزه‌ وسامانە سروشتییه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان بە دەزگای نوچەی ڕاگەیاند ، لێژنەیکەیان کۆدەبێتەوە  و هۆکارەکانی پشت ئەو گرفتە دەستنیشان دەکەن و کار بۆ چارەسەرکردنی دەکەن و ئەنجامەکان لە کۆبوونەویەک رادەگەینن.  

بۆ زانینی وردەکاری ئەنجامی لێژنەکە، دەزگای نوچە پێوەندی بە ئەندامێکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان  کرد.

 شێرکۆ جەودەت بە دەزگای نووچە وت"  لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بانگهێشتی وەزیری سامانە سروشتییەکان دەکەین.

هەرەوەها وتی" "کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆمان لەسەر گرانبوونی نرخی بەنزین و غازە، بۆ تاووترێکردنی ئەم کێشەیە بانگهێشتی وەزیری سامانە سروشتییەکانمان کردووە".

بەڵام هێشتا کۆبوونەوەی پەرلەمان نەکراوە 42 ڕۆژە هیچ کۆبوونەوەیەک لەو ناوەندە ئەنجام نەدراوە. دەزگای نوچە لە بەدواداچوونێکی بۆ هۆکاری ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەی پەرلەمان، لێدوانی چەند پەرلەمانتارێکی وەرگرت. ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی یەکگرتوو دەڵێت" سەرۆکایەتی پەرلەمان دانیشتنەکانی پەرلەمانیان پەکخستووە. ئەندامێکی پەرلەمانی لەسەر لیستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وەڵامی دەداتەوە"کار و چالاکی بەردەوامە".

 ڕێبوار بابکەیی ئەندام پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی زەرد بە دەزگای نوچەی رایگەیاند" بڕیارە هەفتەی داهاتوو دانیشتنەکانی پەرلەمان ئاسایی بکرێتەوە و چەند پڕۆژە یاسایاک کاتی خۆی خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت، هەروەها بەشێک لە پڕۆژە یاساکان خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ دەکرێت".

(٧-٩-٢٠٢١) پەرلەمانی کوردستان دواکۆبوونەوەی ئەنجامدا. پەرلەمانتارێک هۆکارەکەی بۆ دۆخی هەڵبژاردن دەگەڕێنێتەوە" لە ماوەی ڕابردوودا پەرلەمانتارەکان بە بانگەشەی بەربژێرانی حزبەکانیانەوە سەرقاڵ بوون، بۆیە پەرلەمان نەیتوانیوە وەکو پێویست بە ئەرکی خۆی هەستێت و کۆبوونەوە بکات، بەڵام لیژنەکان بە ئەرکەکانی خۆیان هەستاون".

چاوەروان دەکرێت کۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجام بدرێت و  وەزیری سامانە سروشتیەکان بانگهێشتی پەرلەمان بکرێت و گرفتەکانی نرخی وزە لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین