شێرکۆ جەودەت: بانگهێشتی وەزیری سامانە سروشتییەکان دەکەین کوردستان- عێراق

لاڤین عومەر-نوچەنێت

ئەندامێکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بانگهێشتی وەزیری سامانە سروشتییەکان دەکەین.

ئەمڕۆ سێشەممە(19-10-2021) پەرلەمانی کوردستان لەسەر گرانی نرخی نەوت و بەنزین کۆدەبێتەوە.

شێرکۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، لە لێدوانێکدا بە نوچەنێت گوتی"کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆمان لەسەر گرانبوونی نرخی بەنزین و گازە، بۆ تاووترێکردنی ئەم کێشەیە بانگهێشتی وەزیری سامانە سروشتییەکانمان کردووە".

 کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بۆ پرسی بەنزین و گاز و بانگهێشتکردنی وەزیری سامانە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە، رۆژی رابردوو وەزیری سامانە سروشتییەکان، بۆ مەبەستی هەناردەکردنی بەنزین و نەوت لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە، سەردانی بەغدای کردو لەگەڵ وەزیری نەوت کۆبووەوە. جەختی لەوە کردەوە کە لە هەفتەی داهاتوودا کێشەی گرانی بەنزین چارەسەردەبێت، هەروەها ئەمساڵ بڕی(150)ملیۆن لیتر نەوتی سپی بە سێ قۆناخ دابەش دەکرێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین