حكومه‌ت كۆمه‌ڵێك بڕیار بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆڕۆنا ده‌رده‌كات
نوچه‌نێت
جوتیار عادل گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تى ناوخۆ رێنمایى نوێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆڕۆنا ده‌ركردووه و دووپاتیشى كرده‌وه پرۆسه‌ى خوێندن به‌رده‌وام ده‌بێت.
دواى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆڕۆنا، جوتیار عادل گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند، حكومه‌ت رێكاری توندتر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆڕۆنا په‌یڕه‌و ده‌كات.
جوتیار عادل باسى له‌وه كرد دواى چه‌ند كاتژمێرێكى تر ورده‌كاریى بڕیاڕه‌كان له لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
گوتیشى، بۆ سێ رۆژ هاتوچۆ له‌نێوان هه‌رێم و پارێزگاره‌كانى عێراق راده‌گیرێت و دواتریش سه‌باره‌ت به خوێندن گوتى خوێندن به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌یش كرد له 10ى ئه‌م مانگه لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆڕۆنا جارێكى تر كۆده‌بێته‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بارودۆخه‌كه ده‌كات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment