مه‌سرور بارزانى: ئه‌وه‌ى به ده‌ستمانهێنا له مه‌ترسیدایه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 29ى ئادار، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى تووشبووانى نه‌خۆشى كۆرۆنا له كوردستان، نیگه‌رانى خۆى ده‌ربڕى و داوا له هه‌ر چوار پارێزگاره‌كه‌ى كوردستان ده‌كات به‌رپرسیارێت سه‌رشانیان به‌رانبه‌ر خه‌ڵك بزانن.
مه‌سرور بارزانى له په‌یامه‌كه‌ى داوا له‌گشت هاووڵاتیان ده‌كات هه‌ست به به‌رپرسیارێتى بكه‌ن له به‌رانبه‌ر خۆى و خێزانه‌كانیان و ده‌ڵێ، "ئێستا كاتى سیاسه‌ت نییه و كه‌رتى ته‌ندروستیمان دووباره له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌دایه".
ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى:
به‌رزبوونه‌وه‌ی خێرای ڕێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان مایەی نیگەرانییە، لەم ساتە هه‌ستیاره‌دا داوا لە هەر چوار پارێزگارەکەی ھەرێم دەکەم کە بەرپرسیارێتیی سەرشانیان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك بزانن و تەواوی ڕێكاره نوێیه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئێستا کاتی سیاسەت کردن نییە، کەرتی تەندروستیمان دووبارە لە بەردەم تاقی کردنەوەدایە، مەترسی مردن له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییانمان زیادی كردووه، ئەو پێشکەوتنانه‌ی ئه‌م دواییه لە به‌رەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە بەدەستمانھێنا، ئێستا لە مەترسیدایە.
كوردستانییان بەرپرسیارێتی هاوبەشیان هەیە لە بەرامبەر خۆیان و خێزانه‌كانیان. داواتان لێدەکەم لە شوێنە گشتییەکاندا دەمامک ببه‌ستن و دەستەکانتان بشۆن و خۆتان لە قەڵەباڵغی و گردبوونەوە بە دوور بگرن .
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment