رووسیا قه‌ده‌غه‌ى گه‌شته‌كانى بۆ توركیا درێژ ده‌كاته‌وه
نوچه‌نێت
بە پاساوى بڵاوبوونەوەى پەتاى كۆڕۆنا لە توركیا، بۆ جارى دووەم دەسەڵاتدارانى رووسیا بڕیاریان دا قه‌ده‌غه‌كردنى گەشتە ئاسمانییەكانیان لەگەڵ توركیا و تەنزانیا تا (٢١)ى مانگى حوزەیران درێژ بكەنەوە.
ئەمرۆ سێشەممە یەكى حوزەیران ماڵپەڕى (ئارتى) رووسى بڵاوى كردەوە، ناوەندى رووسیا بۆ نەهێشتنى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى كۆڕۆنا، رایگەیاندووه، "بەهۆى بڵاوبوونەوەى پەتاى كۆرۆنا لە توركیا و تەنزانیا، قەدەغەكردنى گەشتى ئاسمانى بۆ توركیا و تەنزانیا تا (٢١) ئەو مانگە درێژكرایەوە".
پێشتر رووسیا گەشتە ئاسمانیەكانى لە (١٥)ى نیسان تا یەكى حوزەیران راگرتبوو، بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى كۆڕۆنا ژماره‌ى گه‌شته‌كان ته‌نیا بۆ دوو گه‌شت له هه‌فته‌یه‌ك كه‌مكرابوونه‌وه، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن هه‌ردوو كۆمپانیاى ئیرۆفلۆتى رووسى و هێڵى ئاسمانى توركیا ئه‌نجام ده‌دران.
پێشتر راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان باسیان له‌وه كردبوو، ئامانجى راگرتنى گه‌شته‌كانى رووسیا بۆ توركیا زیاتر ئامانجى سیاسییه نه‌وه‌ك ته‌ندروستى، چونكه رووسیا له نزیكبوونه‌وه‌ى توركیا و ئۆكرانیا نیگه‌رانه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment