مستەفا کازمى گەیشتە هەرێمى کوردستان کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک وەزیرانى عێراق، بە سەرۆکایەتیى شاندێکى گەورەى سەربازیى گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازیى لێکرا.

ئەمڕۆ دووشەممە (14/ئادار/2022)، مستەفا کازمى، سەرۆکى وەزیرانى عێراق، بەی یاوەرى هەر یەکە لە عوسمان غانیمی، وەزیری ناوخۆ و جومعە عناد، وەزیری بەرگری و قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئەنجومەنی نیشتمانی گەیشتە هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

ئەم سەردانەى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە کاتێکدایە کە دوێنێ یەکشەممە (13)ـى ئادارى (2022) کاتژمێر یەکى شەو بە دە مووشەکى بالیستى لەلایەن ئێرانەوە هێرشکرایە سەر هەولێر، لە ئەنجامدا زیانێکى زۆر بەر چەند شوێنێکى نیشتەجێبوون کەوت، بەڵام هیچ زیانێکى گیانى نەبوو.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین