سەرۆک مەسعود بارزانى لەگەڵ موقتەدا سەدر پەیوەندییەکى تەلەفۆنیان ئەنجامدا کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆك بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەماحەتی سەید مەقتەدا سەدر دەكات و گفتوگۆیان لەسەر هێرشە مووشەکییەکەى سەر هەولێر کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (13/ئادار/2022)، سەرۆک بارزانى لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر كرد.

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لەو پەیوەندییەدا بیروڕا لەبارەی پەلاماری مووشەكیی شەوی ڕابردوو بۆ سەر هەولێر ئاڵوگۆڕ كرا و، هەردوولا لەسەر ئەوە ڕێككەوتن كە لیژنەیەكی لێكۆلینەوە بۆ دەرخستنی ڕاستییەكان پێكبهێندرێت."

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، پێویست لێکۆڵێنەوە لەو ئیدعایە بکرێ، " كە گوایە بارەگای ئیسرائیلی لە هەولێر هەن و كراوەتە بیانوو بۆ پەلاماردانی هەولێر."

جێگەى ئاماژەپێدانە، موقتەدا سەدر ئەمڕۆ لە ڕاگەیێندراوێکدا لەسەر هێرشەکەى هەولێر داواى کرد، پێویسته به‌په‌له‌‌ یاداشتنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و باڵیۆزی ئێران بكرێت، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ وه‌ربگیرێت، كه‌ له‌ داهاتوودا ئه‌و كرده‌وانه‌ دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌. ئاسمان و زه‌وی عێراق له‌ رابردوودا بۆ ئه‌و ململانێ مه‌ترسیدارانه‌ به‌كارهاتووه‌ و نابێت بێده‌نگی لێبكرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین