پەیامێک لە وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە کوردستانی

نوچەنێت:

حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیێندراوێک لەسەر هێرشەکەى بەربەیانى ئەمڕۆ بۆ سەر هەولێر بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "هیچ هەوڵێکی تیرۆریستی ناتوانێت زەفەر بە هەرێمەکەمان بەرێت."

ئەمڕۆ یەکشەممە (13/ئادار/2022) د. جوتیار عادل، وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "بەرەبەیانی(13)ی ئاداری (2022)، هێرشێکی مووشەکی کرایەوە سەر چەند شوێنێکی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان."

وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان دەشڵێت، "ئێمە سەرەڕای ئیدانەکردنی ئەم هێرشە تیرۆریستییە، هاووڵاتییانمان دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ هەوڵێکی تیرۆریستی ناتوانێت زەفەر بە هەرێمەکەمان بەرێت و ئاسایش و ئارامی نیشتمانەکەمان تێک بدات."

بەرەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە (13)ـى ئادارى (2022)، کاتژمێر یەک (12) مووشەکى بالیستى ئاراستەى هەولێر کرا، بەڵام هیچ زیانێکى گیانى نەبووە، جگە لە هەندێ زیانى ماددى.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین