نێچیرڤان بارزانى: په‌سه‌ندكردنى پرۆژه یاساى ئافره‌تانى رزگاربووى ئێزدى ده‌سپێكێكى گرنگه
نوچه‌نێت
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌یامێكدا په‌سه‌ندكردنى پڕۆژه یاساى ئافره‌تانى رزگاربووى ئێزدى له په‌رله‌مانی عێراق به هه‌نگاوێكى گرنگ ده‌زانێت و ده‌شڵێ، "له رێگه‌ى نووسینگەی ڕزگاركردنی ڕفێندراوانى ئێزدییه‌وه توانیومانە تا ئێستا (3,545) ئافرەت و پیاو و منداڵی ئێزدی ڕزگار بكەین".
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان یه‌كێكه له‌و به‌رپرسانه‌ى كه ماوه‌ى چه‌ندان ساڵه بایه‌خ به دۆسیه‌ى رزگاركردنى ژنانى ئێزدى ده‌دات و هه‌میشه دووپات له‌سه‌ر به‌ڵێنى خۆى ده‌كاته‌وه كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ رزگاركردنیان.
له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنى یاساى قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ژنانى رزگاربووى ئێزدى له په‌رله‌مانى عێراق، سه‌رۆكى هه‌رێم په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕیوه و ده‌رچوونى یاساكه به گرنگ ده‌زانێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ینه‌تى ئێزدییه‌كان:
ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
بەبۆنەی پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای ئافرەتانی ڕزگاربووی ئێزدییه‌وه له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سوپاسی هەموو فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی عێراق دەكەم. ئەوە هەنگاو و دەستپێكێكی گرنگە بۆ قەرەبووكردنەوەی خوشك و برایانی ئێزدیمان و دڵنیاییدان لە بایەخدان بە پاراستن و ژیانیان.
داوا دەكەین بە شێوەیەكی خێرا ده‌ست بە جێبەجێكردنی هەموو خاڵەكانی ناو یاساكە بكرێت، چونكە بارودۆخی هەموو ئافرەتە ڕزگاربووە ئێزدییەكانمان و منداڵ و خێزانەكانیان پێویستی بە هاوكاریی خێرا و هەمەلایەنەیه.
خوشك و برایانی ئێزدی دووچاری كۆمەڵكوژییەكی زۆر گەورە و وەحشیگەرییەكی زۆر بوون بە ڕفاندنی ئافرەتان و منداڵانیان و كۆمەڵكوژكردنی پیاوەكانیان، سەرەڕای وێرانبوونی زۆربەی دەڤەری شنگال و دەربەدەربوونی زۆربەی خەڵكی ئێزدی كە بێگومان ئەوەش پێویستی بە ئاوەڕدانەوە و بڕیاری زیاترە بۆ ئەوەی هەموو ئێزدی دڵنیا بن كە دەتوانن بە دڵنیاییەوە بگەڕێنەوە ناوچەكانیان و دەستی ئاوەدانكردنەوە و دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان دەگاتە ناوچەكەیان، هەنگاوی گرنگیش بۆ ئەو مەبەستە جێبەجێكردنی هەموو خاڵەكانی ڕێككەوتننامەی شنگالە.
ئێمە لە ڕێگەی نووسینگەی ڕزگاركردنی ڕفێندراوانى ئێزدییه‌وه توانیومانە تا ئێستا (3,545) ئافرەت و پیاو و منداڵی ئێزدی ڕزگار بكەین، خوشك و برایانى ئێزدى دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه وەك ئەركی خۆمان بە هەموو شێوەیەك بەردەوام دەبین بۆ ڕزگاركردن و ئاشكرابوونى چاره‌نووسى ئەو (2,768) ئێزدیەی تا ئێستاش ونن.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
2021/3/1
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment