١٩٢ پەرلەمانتار لە هۆڵی کۆبوونەوە ئامادەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت-تایبەت

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق، بۆ ماوەی سێ کاتژمێر دواخرا. چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەوڵی ئەوەدان دانیشتنەکە ئەنجام نەدرێت و کوتلەی رزگاری نیشتیمانی هەوڵدەدەن رێژەی یاسایی بەشداری پەرلەمانتاران تەواوبکەن.

ئەمڕۆ شەممە( 26/ئازار/2022) بڕیارە دانیشتنی پەرلەمانی عیراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوەبچێت، بەڵام تا ئێستا رێژەی یاسایی بەشداری پەرلەمانتاران تەواونەبووە بۆیە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر دانیشتنەکە دواخرا.

بە پێی زانیارییەکانی نوچەنێت، ئێستا 193 پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنەکەن، پارتی: 31 سەدرییەکان: 74، سیادەی سوننەکان: 57، ئیمتیداد و نەوەی نوێ: 18، تورکمانەکان: 2، سەربەخۆکان: 10، بۆ تەوابوونی رێژەی یاسایی پێویستیان بە 27 پەرلەمانتاری دیکەیە. 

بەرای چاودێرانی سیاسی، ئەگەر دانیشتنی ئەمجارە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار سەرکەوتوونەبێت ئەگەری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن هەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین