پزیشكێك: سابوونى شیرى گوێدرێژ هیچ بنه‌مایه‌كى زانستى نییه‌ تەندرووستی

لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

د. سوهام ئامێدى پزیشكى پسپۆر له‌ نه‌خۆشییه‌كانى پێست و جوانكارى له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باسى له‌و سابوون و شامپۆیانه‌ كرد كه‌ گوایه‌ له‌ شیرى گوێدرێژ دروست كراون، گوتى "هیچ بنه‌مایه‌كى زانستى نییه‌، ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ سزا بدرێن كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بازرگانى ده‌كه‌ن".

ماوه‌یه‌كه‌ له‌ بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان چه‌ند جۆره‌ سابوون و شامپۆ و كرێمێك بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، گوایه‌ بۆ سافكردن و باشتركردنى پێست به‌كارده‌هێنرێن و له‌ شیرى گوێدرێژ دروستكراون. د. سوهام ئامێدی پسپۆر لە نەخۆشیەکانی پێست و جوانکاری و مامۆستا لە کۆلیژی پزیشکی هەولێر، له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت ره‌تیكردنه‌وه‌ بنه‌مایه‌كى زانستى له‌م بابه‌ته‌دا هه‌بێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە سێى نیسانى 2022 دکتۆرە سوهام ئامێدی له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت گوتی، "هەرگیز ئەوە لە رووی زانستەوە نە لە هیچ شتێکی تر ئەو سابوونە بوونی نییە، من نزیكه‌ى (40) ساڵە پزیشكم هەرگیز شتی وام نه‌بیستووه‌ ، هەمووی درۆی بازرگانییە، ئەوە زوڵمێکە لە خەڵکی دەکەن، دەبێت بزانرێت ئەو سابوونە لە چ کارگەیەک دروست دەکرێت و ئەو کەسانەیش بە هاووڵاتیانى ده‌فرۆشن سزا بدرێن ".

پێشتریش له‌ دیمانه‌یه‌كى تایبه‌تى نوچه‌نێت د. سوهام ئامێدى هۆشدارى دا بوو له‌وه‌ى زۆر ده‌رمان له‌ بازاڕه‌كانى هه‌ولێر بۆ بابه‌تى جوانكارى ده‌فرۆشێن، كه‌ هه‌ندێكیان نه‌وه‌ك به‌ ته‌نیا بنه‌ماى زانستییان نییه‌، به‌ڵكو بۆ ته‌ندروستى پێستیش ترسناكن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین