تەرمی پێنج کۆچبەری دیکە گەیشتەوە هەرێمی کوردستان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دوای سێ مانگ لە ژێر ئاوکەوتنی یەختێکی کۆچبەران، تەرمی پێنج کۆچبەری دیکە گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان، کە دوانیان منداڵن.

ئێوارەی ئەمڕۆ (12/نیسان/2022) تەرمی پێنج کۆچبەری دیکە کە یەختەکەیان لە نزیک دورگەی سانتۆرینی یۆنان نقوم بوو، لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان.

ناوی کۆچکردوان بریتین لە (جێگر ئەبوبکر، بایز ناسح، ژاکاو محەمەد، سێڤدا فریاد عەلی و محەمەد رێبوار)  کە لە رۆژی 21-12-2021 لە نزیک دورگەی سانتۆرینی یۆنان خنکان.

حسێن حەمە ساڵح، نوێنەری دەزگای لوتکە رایگەیاند: دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر بێسەرشوێن بوان و ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ کەسوکاریان و ڕادەستکردنی بە لایەنە پەیوەندیدارەکان، تا ئیستا تەرمی پێچ کەسیان دۆزراوەتەوە و ئەمڕۆ تەرمەکانیان گەڕێندرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین