خۆپیشاندان دەستپێدەکاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بڕیارە لە چەند پارێزگایەکى عێراق خۆپێشاندان لە دژى پێکنەهێنانى حکومەتى نوێى عێراق بەڕێوەبچێت. بە پێچەوانەوە داوای هەڵوەشانەوەی پەرلەمان دەکەن.

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی(15/نیسان/2022 ) لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گروپێک بەناوی( گروپی سەرپەرشتیاری خۆپیشاندانەکانی عیراق) ڤیدیۆییەکیان بڵاوکردووەتەوە. تێیدا کاتژمێری هەشتی ئەمڕۆ ئێوارەیان بۆ دەستپێکردنی خۆپیشاندان دیاریکردووە. 

دوای نزیکەی شەش مانگ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی عیراق، وێڕای هەوڵەکان بەهۆی ناکۆکی لایەنە سیاسییەکانەوە، تا ئێستا حکومەت پێکنەهێنراوە.

لە تەموزى 2020، مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق مانگى حوزەیرانى 2021ـى دیاریکرد بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەخت و دواتر کاتەکەیان گۆڕی بۆ 10ـی تشرینى یەکەمى هەمان ساڵ، لەکاتێکدا کە دەبوو بەگوێرەى وادەى ئاسایی خۆى لە مانگى ئایارى ئەمساڵ ئەنجامبدرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین