وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو چەند بڕیارێکی دەرکرد
نوچەنێت
ئەمڕۆ سێشەمە(26/نیسان/2022 ) ئەنجومەنی راوێژکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، کرد بەئامادەبونی بریکار و راوێژکاران و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەتەکە، کۆبونەوەی تاوتوێکردن و باسکردن لە سەر ئامادەکارییەکانی روبەروبوونەوەی دیاردەی وشکەساڵی و چۆنێتی چارەسەرکردنی گیروگرفتەکانی تایبەت بەم بابەتە، ئەنجامدا.
بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی ناوبراو، لە کۆبوونەوەکەدا شەش بڕیار بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکان و رووبەرووبونەوەی وشکەساڵی دراوە، کە ئەمانەی خوارەوەن:
١-بڕیاردرا ژورێکی عەمەلیاتی لە ناکاو(گارء) پێکبهێنرێت بۆ دیراسەکردنی گیروگرفتەکانی وشکەساڵی و ئامادەکردنی پلانێکی تایبەت بەروبەروبوونەو و بەرەنگاربونەوەی وشکەساڵی و دواتر پلانەکە ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بکرێت بەمەبەستی دابینکردنی بودجەی پێویست بۆ چارەسەرکردن و روبەروبوونەوەی وشکەساڵی و کەم کردنەوەی کاریگەری زیانەکان لە سەر جوتیاران.
٢-بڕیاردرا بەزوترین کات پەیوەندی بکرێت بە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بۆ ئەوەی لە پلانی روبەروبوونەوەی وشکەساڵی هەماهەنگی بکرێت بۆ دروستکردنی پرۆژەکانی تایبەت بە ئاودێری و بەنداو لە هەرێمی کوردستان، وە داوا لە وەزارەتی بازرگانی عێراق بکرێت بەزووترین کات دەرگای سایلۆکان بەرووی جوتیارانی هەرێرم بکاتەوە بۆ وەرگرتنی گەنمی بەرهەمهاتوی ئەم ساڵ.
٣- داوابکرێت لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دابین کردنی بودجەیەکی فریاگوزاری بۆ روبەروبوونەوەی وشکەساڵی بۆ دابینکردنی پێداویستی عەلەف بۆ ئاژەڵ ، وە بابەتی چاکردنی پرۆژەکانی ئاودێری و دروستکردنی پۆند بۆ گلدانەوەی ئاوی باران.
٤- بڕیار درا بەدابەزاندن و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارەی گەرمیان بۆ مەبەستی کارئاسانی کردن بۆ هێنانی عەلەف و ماددەعەلەفیەکانی تایبەت بەخۆراکی ئاژەڵی و پەلەوەری و ماسی بۆ کەم کردنەوەی ئاستەنگەکانی بەردەم هاوردەکردنی ماددەعەلەفیەکان و کەم کردنەوەی کاریگەری کەمی لەوەڕگاکان لەسەر خاوەن ئاژەڵەکان و، خاوەن پرۆژەکانی سامانی ئاژەڵ و دابینکردنی بودجەیەکی تایبەت بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بۆ کۆنترۆڵی ئەو ئافات و نەخۆشیانەی کە بەهۆی وشکە ساڵیەوە بڵاودەبێتەوە.
٥-بڕیاردرا لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرچاوەکانی ئاو، رەشنوسی تایبەت بە هەموارکردنەوەی رێنمای هەڵکەندنی بیر ئامادەبکرێت و لە وۆرکشۆپێکی تایبەتدا لە لایەن لێژنەی یاسایی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان و بەڕێوەبەرایەتیەکانی ئاودێری و ئاوی ژێرزەوی ئەنجام بدرێت بەمەبەستی هەموارکردنەوەی رێنمایی ژمارە (1)ساڵی 2015 تایبەت بە هەڵکەندنی بیر.
٦-بڕیاردرا لەلایەن وەزارەتمان بەدواداچون بکرێت بۆ پرۆژەکانی تایبەت بە بودجەی دابینکراو بۆ پرۆژەکانی ئاودێری و بەنداو پۆند وپرۆژە ستراتیژیەکانی کەپەیوەندی بەئاودێریەوە هەیە لە وەزارەتی پلاندانان بۆ ئەوەی کاری لەسەربکرێت بۆ کەمکردنەوەی گرفتەکانی وشکەساڵی.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment