نرخی گەنم ئاستێکی پێوانەی تۆمار دەکات ئابووری جیهان

نوچەنێت

لێکەوتەکانی وشکە ساڵی و زیادبوونی خواستی جیهان بۆ گەنم، نرخەکانی گەنمایان لە بۆرسە جیهانیەکان بۆ 10 دۆلار بۆ هەر بوشێڵیک بەرزکردەوە و پێشبینی دەکڕێت بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی هەڵئاوسان نرخی گەنم زیاتر بەرز ببێتەوە

نرخی گەنم لە بۆرسەکانی جیهان بە ڕێژەیەکەی بەرچاو بەرزبوویەوە و ئاستێکی پێوانەیی تۆمار کرد.

بەراورد بە ساڵی 2012، نرخی گەنم بۆ بەرزترین ئاست بەرزبوویەوە و هەر بوشلێکی* ئەمریکی ، بۆ 10 دۆلار زیادیکردووە.

شارەزایانی بواری بۆرسە و ئابووری بەرهەمە خۆراکییەکان، هۆکاری هەڵكشانی نرخی گەنم بەو ئاستە، بۆ چەندین هۆکار دەگەڕێننەوە. لەوانە: زیادبوونی دیاریدەی وشکە ساڵی لە کێڵگە کشتوکاڵیەکانی ئەمریکای باکوور و ناوچە شاخاوییەکانی چیای ئۆرالی ڕووسی.

بەرزبوونەوەی نرخی گەنم، بووە هۆی کورتهێنان لە دابینکردنی کەرەستەکانی دروستکردنی کراواسانی فەرەنسی و هاوکات نانی پیتزای ئیتاڵی لە بازارەکانی جیهاندا.

هۆکارەکانی گۆرانی کەشوهەوا و زیادبوونی خێرای خواستی جیهانی بۆ گەنم و بەربوومەکانی ، شلەژانی خستۆتە بازارەکان، بەجۆرێک ، بەرپرسانی ئەمریکا پێشبینی دەکەن تا کۆتایی ساڵ، ئاستی کۆگا عەمبارکراوەکانی گەنم لە ویلایەتەکانی ئەمریکا، بگات بە نزمترین ئاست بەراورد بە 5 ساڵی رابردوو

لە هەمانکاتدا بۆ داهاتووی بازارەکانی گەنم لە 2022، چاودێران بە وردی و وریاییەوە پێشبینی بۆ بازاڕەکانی گەنم دەخەنەڕوو، بە تایبەت دوای بڵاوبوونەوەی توژێینەوەکان و وشکبوونی زیاتری ناوچە کشتوکاڵییەکانی ئەمریکا. هەروەها گرانبوونی نرخەکانی وزە ئاستی هاوردەکردن و ڕێژەی هەڵئاوسانی بەرزتر کردۆتەوە، ئەمەیش تێچووەکانی جووتیارانی چاندنی گەنم زێدەتر دەکەن.

بەرزبوونەوەی نرخی گەنم هۆکارێکی سەرەکی دەبێت لە گرانبوونی نرخی خۆراکی ئاژەڵان، ئەمەیش وڵاتی چین ناچار دەکات بۆ دۆزینەوەی جێگرەوەی گەنم، پشت بە بەرهەمهێنان و بەکاربردنی گەنمەشامی وسۆای ببەستێت بۆ دابینکردنی خۆراکی بەرازەکانی چین.

هاوشێوەی ئەمریکا و رووسیا، لێکەوتەکانی وشکە ساڵی لە خاکی عێراق، بووە هۆی بڕیارێکی لە ناکاو لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و بڕیاریدا بە چاندنی تەنیا ڕێژەی ٪50ــی کێڵگە کشتوکاڵیەکانی گەنم بۆ ساڵی 2022.

 

*بوشێل: پێوەری ئەمریکی و بەریتانیەکانە بۆ پێوانی گەنم لە بۆرسەکاندا

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین