بزووتنەوەى ئیسلامیى کوردستان داوا لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى دەکات لێبوردنێکى گشتى دەربکات کوردستانی

نوچەنێت:

بزووتنەوەى ئیسلامیى کوردستان ئاشکراى دەکات، داوایان لە سەرۆکى هەرێمى کوردستان کردووە، بۆ جەژنى ڕەمەزان لێبوردنێکى گشتی بۆ زیندانانى کوردستان دەربکات.

ئەمڕۆ شەممە (30/نیسان/2022)، د. عەبدوڵڵا وەرتی، وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، مەکتەبى سیاسیى حیزبەکەى داواى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى کردووە، لێبووردنێکی گشتیی بۆ زیندانییەکان دەربکات.

عەبدوڵڵا وەرتی سەبارەت بە داواکەیان روونیکردنەوەى زیاتر دەدات، داوامانکردووە ئەوانەی کە ماوەی یاساییان تەواوبووە یان ساڵانێکە بەبێ دادگەیی کردن لە زینداندان لێبوردنى گشتییان بۆ دەربکرێ.

هەروەها ئەو دەشڵێت، بزووتنەوەی ئیسلامی داوایکردووە، بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە، ئەو کەسانەی بە بێتاوان دەستبەسەرکراون یاخود ماوەی یاساییان لە زینداندا تەواوکردووە، ئازاد بکرێن تاوەکو بتوانن لەنێو  کەسوکاریان جەژن بکەن.

جێگەى ئاماژەپیدانە، ناوەڕاستى ئەم مانگە، دوو کادیرى کۆنى ئیسلامى بە ناوەکانی ئاسۆ هەولێری و ئەیووب ئەفغانی، دوای (18) ساڵ زیندانیکردن ئازادکران.

هاوکات عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە چەند کەسێکی دیکەش بەمزوانە ئازادبکرێن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین