بارانی بە لێزمە دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، راگەیێندراوێکی لەبارەی پێشبینییەکانی دۆخی کەشوهەوای ئەمڕۆی شارەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە: لە هەندێک شوێن باران و لە هەندێک شوێنی تریش خۆڵبارین دەبێت.

ئەمڕۆ هەینی( 6/ئایار/2022) بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئاسمانى هه‌رێمی کوردستان نیمچه‌ هەور بێت و هه‌ندێک کات بگۆڕێ بۆ هه‌ورى ته‌واو له‌ گه‌ڵ بارینى نمه‌باران و هه‌ندێ کات هه‌وره‌ تریشقه‌شى له‌گه‌ڵ ده‌بێت.

بەپێی راگەیێندراوەکە،  له‌ کاته‌کانى دوای نیوه‌ڕۆ و ئێواره‌دا ئه‌گه‌رى بارینی بارانى به‌ لێزمه‌ هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌کانى دهۆک،هه‌ولێر و ڕاپه‌ڕین هه‌روه‌ها له‌ پاشنیوەڕۆوە خێرایى با له‌ سنورى هه‌ولێر،سلێمانى،هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان بۆ سه‌روى 30کم زیاد-دەبێت و ئه‌گه‌رى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆز و خوڵ هه‌یه.‌

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین