ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسییەوە کوردستانی

نوچەنێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی که‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمى کوردستان رایگەیاند: لە سبەینێوە پلەکانی گەرما روو لە دابەزین دەکەن و لە رۆژانی داهتوو دابەزینەکە زیاتر دەبێت.

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ (5/حوزەیران/2022) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی که‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمى کوردستان، ئاگادارییه‌کى له‌ په‌یجى فه‌رمی خۆى، له‌ تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبوک بڵاوکردەوە، بەپێی بڵاوکراوەکە لە سبەى دووشەممەوه‌ پلەى گەرما بە یەک تا دوو پلە نزم دەبێتەوە، لە ڕۆژانى داهاتودا نزمبوونەوەکە زیاتر دەبێت.

بەپێی بڵاوکراوەکە، ئەم نزمبوونەوەیە لە پلەى گەرمادا، دەگاتەوە ئاستى ئاسایى خۆى و کاریگەری ئەم شەپۆلە گەرمەى ڕووى لە هه‌رێمى کوردستان کردبوو، کۆتایى دێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین