شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین دەستپێدەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بە پێی پێشبینییەکانی که‌شناسی عێراق، شه‌پۆلێکی دیکه‌ی خۆڵبارین‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌کی جیاوازی عێراق ده‌گرێته‌وه‌، چەند رۆژێک بە چڕی بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە( 4/حوزەیران/2022) ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (واع) بڵاویکرده‌وه‌، به‌ گوێره‌ی پێشبینییه‌کانی ده‌سته‌ی که‌شناسی عێراق، ئەمۆ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌کی عێراق خۆڵبارینێکی سووک ده‌ستپێده‌کات، لە رۆژانی داهاتوو هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوەو چەند رۆژێک بە چڕی بەردەوام دەبێت.

به‌ گوێره‌ی پێشبینییەکانی که‌شناسی عێراق، شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌کە تا رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رده‌وام بێت و ئاستی بینین بۆ که‌متر له‌ 1000 مه‌تردەبێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین