پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیێندرا کوردستانی

نوچەنێت

بە پێی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە بەرزبوونەوە بەڵام کاریگەری ئەم شەپۆلی گەرمایە زیاتر لەسەر ناوەڕاست و خوارووی عێراقە.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە( 2/حوزەیران/2022) بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند بەئاراستەی گۆڕاو دەبێت، مەودای بینین(8-10) کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە لە دوێنێ.".

پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشوهەوا بۆ سبەی هەینی بەمجۆرەیە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ پەیدابونی پەڵەهەوری جیاجیا خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت بە ئاراستەی گۆڕاو مەودای بینین (8-10)کم  دەبێت، پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە بە یەک تا دوو پلە لەگەڵ رۆژی پێشوو.

هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان هاتنی ئەو شەپۆلی گەرمایە کاریگەری زیاتری لەسەر پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق دەبێت بە شێوەیەک پلەکانی گەرما لەنێوان (47-49) پلەی سیلیزی دەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین