سیستانى ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى عێراق له‌ دیداره‌كه‌ى پاپا ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ى سه‌رۆك كۆمارى عێراق ئاشكراى ده‌كات، عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌ له‌ عێراق به‌ مه‌رجى ئه‌وه‌ به‌ دیداره‌كه‌ى پاپا فڕانیسیس رازى بووه‌، كه‌ هیچ به‌رپرسێكى عێراقى له‌گه‌ڵ خۆى نه‌بات.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ شه‌موو شه‌شى ئادار ئاشكراى كردووه‌، عه‌لى سیستانى بۆ قبوڵكردنى دیداره‌كه‌ى پاپا مه‌رجى هه‌بووه‌.

لێدوانه‌كه‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ عێراقییه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى "حوڕه‌"یش بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێ تاكه‌ مه‌رجى سیستانى ئه‌وه‌ بووه‌ هیچ به‌رپرسێكى عێراقى له‌ دیداره‌كه‌ى پاپا ئاماده‌ نه‌بێت.

عه‌لى سیستانى چه‌ند ساڵێكه‌ رێگه‌ نادات هیچ به‌رپرسێكى عێراقى ببینێ و حوڕه‌ ده‌ڵێ ئاماده‌ نییه‌ دیدار و په‌یوه‌ندى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانیش قبوڵ بكات.

به‌یانى ئه‌مڕۆ پاپا فڕانسیس سه‌ردانى نه‌جه‌فى كرد و دیدارێكى له‌گه‌ڵ عه‌لى سیستانى ئه‌نجام دا و به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌نراوى هه‌ر دوو لا ئه‌م دوو كه‌سایه‌تییه‌ ئاینییه‌ دووپاتیان له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانى ئاینه‌كان كردووه‌ته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین