بۆ "لێبورده‌یى و پێكه‌وه‌ژیان" نێچیرڤان بارزانى پاڵپشتى پێشنیارێكى كازمى ده‌كات
نوچه‌نێت
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌نگى خۆى ده‌خاته پاڵ ده‌نگى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و داوا ده‌كات ئه‌مڕۆ شه‌شى ئادار وه‌ك رۆژى نیشتمانى بۆ لێبورده‌یى و پێكه‌وه‌ژیان دیارى بكرێت.
ئه‌مرۆ شه‌موو شه‌شى ئادار پاپا فرانسیس و عه‌لى سیستانى له نه‌جه‌ف كۆبوونه‌وه و دووپاتیان له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانى ئاین و مه‌زهه‌به‌كان كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانى داواى دیاركردنى رۆژی لێبورده‌یى و پێكه‌وه‌ژیان ده‌كات
دوا به‌دواى ئه‌وه مسته‌فا كازمى پێشنیارى كردووه، ئه‌مڕۆ شه‌شى ئادار بكرێته رۆژى نیشتمانى بۆ لێبورده‌یى و پێكه‌وژه‌یان، تویته‌كه‌ى كازمى به كوردى و عه‌ره‌بى وئینگلیزى بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى، "بەبۆنەی دیدارە مێژوییەكەی هەردوو جەمسەری ئاشتی و لێبوردەیی، سەماحەتی مەرجەعی باڵا سەید عەلی سیستانی و قەداسەتی پاپا فرەنسیس، هەروەها دیداری ئاینەكان لە شاری ئوری مێژویی، ناودێركردنی ڕۆژی شەشی ئازاری هەموو ساڵێك بە ڕۆژی نیشتمانی لێبوردەیی و پێكەوەژیان ڕادەگەیەنین".
دواتر نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى له تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه و له ده‌قه‌كه‌ى هاتووه، "پێشوازى له راگه‌یاندنه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ین كه شه‌شى ئادار رۆژى نیشتمانی بێت بۆ لێبورده‌یى و پێكه‌وه‌ژیان، ئه‌مه له كاتێكدا كه سه‌ردانه مێژووییه‌كه‌ى پاپا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامه".


0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment