سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: پێویستە لایەنە عێراقییەکان بەربەستەکانى بەردەم پرۆسەى سیاسىی تێپەڕێنن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى ڕووسیا لە عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا، "په‌یوه‌ندییه‌كانى ڕووسیا له‌گه‌ڵ ‏‏عیراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر" تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە (11/ئایار/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏‏هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ئیلبروس كوتراشێڤ باڵیۆزى ڕووسیا له‌ ‏‏عیراق‎ ‎و شاندێكى یاوه‌رى كرد.‏

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ڕاگەیێندراوێکى لە بارەى ئەو کۆبوونەوەیە بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، "دوایین پێشهاته‌ سیاسییه‌كانى عیراق و دواكه‌وتنى پرۆسه‌ى ‏‏هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمار و پێكهێنانى حكوومه‌تى تازه‌، په‌یوه‌ندییه‌كانى ڕووسیا له‌گه‌ڵ ‏‏عیراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ ‏كران."

‏سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى لە کۆبوونەوەکەدا، "جه‌ختى له‌ پێویستیى گفتوگۆ و گه‌یشتنى هێز و لایه‌نه‌ ‏‏عیراقییه‌كان و هاریكاریى هاوبه‌شییان بۆ‌ لێكگه‌یشتن و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ‏‏تێپه‌راندنى به‌ربه‌ست و سه‌ختییه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سیاسى له‌ وڵات، كرده‌وه‌.‏"

له‌ بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا دەڵێت، "شه‌ڕ و پێكدادان له‌ ئۆكراینا و كاریگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی ‏کۆبوونه‌وه‌که‌ بوو، هه‌ردوولا هیوایان خواست به‌ زووترین کات کۆتایی به‌ شه‌ڕ و ‏پێکدادان بێت.‏"

ئەوەش هاتووە، ‎"دوایین ‏پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى ‏هاوبه‌ش، ‏ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین