یەکگرتوو بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: وەک هەمیشە ڕۆڵى خۆتان لە پڕۆسەى ئاشتەوایى بگێڕن
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (22/ئایار/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرکردایەتیى یەکێتى، سەردانى یەکگرتووى ئیسلامیى کوردستان کرد و ئەمنیدارى گشتیى یەکگرتوو، لە بارەگای نووسینگەی خۆی لە شاری سلێمانی پێشوازیی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری کرد.
نووسینگەی راگەیاندنی ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو کوردستان لەبارەى ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکە ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان چیدیکە بەرگەی ئەو دۆخە شڵەژاوە ناگرن، نائومێدیی هاووڵاتییان و گۆڕانكارییەكانی عێراق و ناوچەكەش ئەوە دەخوازێت كە بەرپرسان بیر لە داهاتووی هەرێمی کوردستان بكەنەوە و بە یەكڕیزی رووبەڕووی گرفت و ئاڵنگارییەکان ببنەوە."
ئەوەش لە ڕاگەیێندراوەکەى نووسینگەی راگەیاندنی ئەمینداری گشتیی یەکگرتوودا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا، "سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوە دا كە بە مەبەستی رەواندنەوەی گرژییەكان و دروستكردنی هاوهەڵوێستیی نێوان لایەنە سیاسییەكان، سەردانی سلێمانیی كردووە و داواشی لە بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین و سەركردایەتیی یەكگرتووی ئیسلامی كرد كە وەكو هەمیشە رۆڵی خۆیان لە پرۆسەی ئاشتەوایی و چاكسازیدا بگێڕن."



0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment