سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان وەک هەمیشە بە چه‌تری کۆکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نەکان ده‌مێنێته‌وه
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (22/ئایار/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان له‌گه‌ڵ هەریەک لە ببافل تاڵه‌بانی، سه‌رۆکی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و عه‌لی باپیر سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان و سه‌رکردایه‌تیی ئه‌و لایه‌نانه كۆبوووه‌وه.
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "له‌کۆبوونه‌وه‌کاندا جه‌خت له گرنگیی گفتوگۆی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و ته‌بایی و پێکه‌وه‌یی و یه‌كڕیزیی لایه‌نه كوردستانییه‌كان كرایه‌وه و هاوڕا بوون كه چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان و یه‌كده‌نگییان به تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كاریگه‌ریی ئه‌رێنی به‌سه‌ر دۆخی گشتیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌بێت و پێگه‌ی كوردستانیش له به‌غدا به‌هێزتر ده‌كات."
سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی، هەروەها "دووپاتی کرده‌وه که سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان له هه‌وڵه‌کانی له‌پێناو یه‌کڕیزی و ته‌بایی له‌نێوان لایه‌نه‌کاندا به‌رده‌وام ده‌بێت و وه‌ک هه‌میشه به چه‌تری کۆکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ن و پێکهاته‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌مێنێته‌وه."
لە بەشێکى تر‌ى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "لایه‌نه سیاسییه‌کان هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانیان له‌پێناو كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و یه‌كڕیزی و ته‌باییدا، به‌رز نرخاند و هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست."
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه هەر یەک لە جێگرانی سه‌رۆک و سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌یه‌ک له ڕاوێژکاران ئاماده‌ی بوون، دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و عیراق ته‌حه‌دییه‌کان، تاوتوێ كرا.

.jpg)


0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment