سه‌در داوا له‌ عێراقییه‌كان ده‌كات دواى نوێژى سوپاسگوزارى برژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دواى په‌سه‌ندكردنى یاساى به‌ تاوانناساندنى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌ تویتێكدا داوا له‌ عێراقییه‌كان ده‌كات دوو ركات نوێژى سوپاسگوزارى بكه‌ن و دواتر له‌ خۆشیان بڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 26ى ئایارى 2022 په‌رله‌مانى عێراق به‌ كۆى ده‌نگى ئاماده‌بوونى یاساى به‌ تاوانناساندنى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیلى په‌سه‌ند كرد. كه‌ پێشتر له‌سه‌ر داواى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در درابووه‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانه‌وه‌.

موقته‌دا سه‌در له‌ تویتێكدا ئه‌مه‌ به‌ سه‌ركه‌وتن ده‌زانێت و ده‌ڵێ، "ئه‌ى گه‌لى عێراق له‌سه‌ره‌تادان دواى ده‌نگدانى په‌رله‌مانى عێراق به‌ یاساكه‌، ئه‌وا دوو ركات نوێژى سوپاسگوزارى بۆ خودا بكه‌ن و دواتر وه‌ك خۆشحاڵییه‌ك به‌م ده‌سكه‌وته‌ مه‌زنه‌ برژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان".

سه‌در له‌ تویته‌كه‌ى ناوى ئیسرائیلى به‌ " قه‌واره‌ى زایۆنیزمى تیرۆریست" هێناوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین