سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: هەموومان پێویستمان بە قووڵکردنەوەى کولتوورى ناتوندوتیژیی هەیە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆنفرانسى (ئاشتى لە ڕێگەى میانڕەوى) ڕایدەگەیێنێت، "دەبێت میانڕەوى لە هەموو ژیانمان ئامادەیى هەبێت."

ئەمڕۆ دووشەممە (30/ئایار/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆنفرانسى (ئاشتى لە ڕێگەى میانڕەوى) وتارێکى پێشکەشکرد و تێیدا ڕایگەیاند، "هەر لەگەڵ دروستبوونى دەوڵەتى عێراق ستەم لە گەلى کورد کراوە."

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە بەشێکى وتارەکەیدا تیشکى خستە سەر گرنگى ئاشتى و میانڕەویى و گووتى، "لەم قۆناغەدا هیچ شتێک هێندەى ئاشتى بۆ ئەم ناوچەیە گرنگ نییە، وە دەبێ هەموو پێکهاتەکانى ئەم ناوچەیە لەوە تێبگەن، پێویستیان بە ئاشتى و میانڕەوى هەیە."

سەبارەت بە گرنگى میانڕەویى و پێکەوەژیان لە عێراق و هەرێمى کوردستان، سەرۆکى هەرێمى کوردستان جەختى لەوەکردەوە، " لە وڵاتێکى وەک عێراق ئەگەر میانڕەویى نەبێ دووبارە قاعیدى و جوندولئیسلام و داعیش دروست دەبنەوە."

لە بەشێکى ترى وتارەکەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، ڕایگەیاند "نا ئارامى و شەڕ لە عێراق کێشەى بۆ هەموو ناوچەکە دروستکردووە."

ئەوەشى گووت، "پێکهاتەکانی عێراق تەنیا بە لێبوودەیی، پێکەوەیی و تەبایی دەتوانن لە ئاشتیدا بژین".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین