پاپا فرانسیس چاوى بە باوکى ئالان کوردى کەوت کوردستانی

نوچەنێت:

دوێنى لە کاتى سەردانییەکەى بۆ هەولێر، پاپا فرانسیس چاوى بە عەبدوڵڵا کوردى باوکى ئاڵان کوردى کەوت، ئەو منداڵاى لە یەکێک لە دەریاکانى تورکیا و کاردانەوەى گەورەى جیهانى بە دواى خۆیداهێنا.

ڤاتیکان لەبارەى بینى پاپا و عەبدوڵڵا کوردى ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەو و دەڵێت، پاپا فرانسیس له‌ كۆتایی قوداسه‌كه‌یدا له‌ شاری هه‌ولێر چاوی به‌ عه‌بدوڵڵا كوردی، باوكی ئالان كوردی كه‌وت.

هەروەها ڤاتیكان دەشڵێت، پاپا كاتێكی درێژی له‌گه‌ڵ باوكی ئاڵان كوردی به‌سه‌ر برد و توانیی له‌ رێگه‌ی وه‌رگێڕه‌كه‌یه‌وه‌ گوێبیستی ئه‌و ئێش و نه‌هامه‌تییانه‌ی عه‌بدوڵڵا كوردی ببێت، كه‌ به‌هۆی له‌ده‌ستدانی خێزانه‌كه‌ی به‌سه‌ریدا هاتوون.

به‌یاننامه‌كه‌ ڤاتیکان باوکە ئالان کوردى سوپاسى پاپا فرانسیسى کردووە لە ئازارى کۆچبەرەکان تێدەگات و هەوڵى بەدیهێنانى ئاشتى دەدات لە جیهات.

ئالان کوردى ئەو منداڵە بوو کە لە (2015) لە یەکێک لە کەنارە ئاوییەکانى تورکیا، جگە لە باوکى، لە کاتى چوونیان بۆ ئەوروپا بە قاچاغ لەگەڵ خێزانەکەى خنکان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین