شێخى ئه‌زهه‌ر وه‌ڵامى داوه‌كه‌ى عێراق داوه‌ته‌وه
نوچه‌نێت
داواى دوو رۆژ له ئاراسته‌كردنى سێ داواى فه‌رمى عێراق بۆ شێخى ئه‌زهه‌ر كه داواى لێكراوه سه‌ردانى عێراق بكات، سه‌عد كه‌مبش سه‌رۆكى دیوانى وه‌قفى سوننى له عێراق له راگه‌ینراوێكدا دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌حمه‌د ته‌یب شێخى ئه‌زهه‌ر وه‌ڵامى به ئه‌رێنى داوه‌ته‌وه و له نزیكترین كاتدا سه‌ردانى عێراق ده‌كات.
سه‌رۆكى دیوانى وه‌قفى سوننى له راگه‌ینراوێكدا باس له‌وه‌یش ده‌كات حكومه‌تى عێراق بانگهێشتنامه بۆ هه‌ر یه‌كه له وه‌زیرى ئه‌وقافى میسر و موفتى میسر و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى كاروبارى ئیسلامى ده‌نێرێت بۆئه‌وه‌ى سه‌ردانى عێراق بكه‌ن.
دواى سه‌ردانه‌كه‌ى پاپا فرانسیس بۆ عێراق رۆژى هه‌ینى رابردوو سێ بانگهێشتنامه‌ى فه‌رمى له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران، محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، دیوانى وه‌قفى سوننى له‌عێراق ئاراسته‌ى شێخى ئه‌زهه‌ر كران، بۆئه‌وه‌ى له پێناو دووپاتكردنه‌وه له‌سه‌ر به‌هاى پێكه‌وه ژیان و لێبورده‌یى سه‌ردانى عێراق بكات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment