کارەبای نیشتیمانی کەم دەبێتەوە کوردستانی

چنار خۆشناو: نوچەنێت

کارەبای نیشتیمانی کەم دەبێتەوە و نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە-دەبێتە 12هەزار دینار، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەڵێت: بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوەیە.

ئەمڕۆ پێنچ شەممە(2/حوزەیران/2022) ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا سەبارەت بە کەمبوونەوەی کارەبی نیشتیمانی لە لێدوانێکدا بە نوچەنێتی راگەیاند: کارەبای نیشتیمانی بەراورد بە هەفتەی پێشوو کەم بووەتەوە. هۆکارەکەشی زۆر ڕوونە بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و زیاد بوونی خواستە لەسەر بەکارهێنانی کارەبا، بۆیە ئەو بەرنامەی کە هەمانە هەم توێکارە و بەرهەمی ترمان نییە تا وەکو ئەو خواستە داپۆشێ، نەبوونی سوتەمەنی هۆکارێکی دیکەیە.

بەهۆی کەمبوونەوەی کارەبای نیشتیمانی نرخی ئەمپێری موەلیدە ئەهلییەکان زیاد-دەبێت، قارەمان مەولود  سەرۆکی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکان لە پارێزگای هەولێر گوتی"ئەم مانگە نرخی کارەبای موەلیدە لە پاریزگای هەولێر، لە نێوان "نۆهەزارو پێنج سەد تا دوازدە هەزاردینارە، لەبەر ئەوەی ژمارەی کاتژمێرەکانی ئیشکردن بە تیکڕا "دووسەدو بیست وپێنج " کاتژمیر بووە .گاز وایلیش نرخی لە "حەوسەدوبیست وپێنج دینارە" نرخی راستی زۆر بەرزە بە پێچەوانە بە سالآنی ڕابردو کە پێشتر نرخی گاز وایل " چوارسەدو پەنجا تا پێنج سەد دینار بوو" بۆیە نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان " نۆهەزار تا هەشت هەزار " بوو، بەڵام کە نرخی گاز وایل گران بوو نرخی ئەمپێریش زیاد بوو". 

ئایا نرخی ئەمپێریک کارەبای موەلیدە لە گەڕەکێکەوە بۆ گەڕەکێکی تر جیاوازە؟ قارەمان مەولود  دەڵێت"هەموو موەلیدەکان پێوەریان لەسەرە ئەم پێوەرانە جگە لەوەی لەسەر موەلیدەکانە پێوەری تایبەتی  تریشمان هەیە، نەوەک خاوەن مۆلیدەکان فرت و فێڵ لە پێوەرەکان بکەن ئەو پێوەرانەش دەخوێندرێنەوە، لە هەمان کاتدا لە کۆنتڕۆڵی کارەبا لەسەر هەموو فیدەرەکان وەر دەگیرێن لیستی هەموو فیدەرەکان بزانینن هەر فیدەرێک چەند کارەبای نیشتیمانی داوە بەدیار دەکەوێ. ئەو کات باڵێین نەک لە  گەڕەک بۆ گەڕەک، لەوانەیە لە موەلیدەیەک بۆ موەلیدەکەی تەنیشتی جیاواز بێ، چونکە لەوانەیە ئەو موەلیدەیەی تەنیشتی یان هەتا کێشەی تێک چونی هەبوە یاخود کوژابێتەوە چەند دەقەیەک کارەبای درەنگتر دابێتە هاوڵاتیان".

لە بارەی نرخەکانی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە لە پارێزگای هەولێر، سەبارەت بە  پارێزگاکانیتری هەرێمی کوردستان قارەمان مەولود جەختی لەوەکردەوە "زۆرێک لە هاوڵاتیان دەڵێن، کە ئەم مانگە نرخی موەلیدە، زۆر هاتووەتەوە لە کاتێکدا کارەبای نیشتیمانی زۆر هەبوە گلەیی دەکەن ئێمە لیستی کارەبای هەولێرمان وەرگرتوە نزیکەی " حەفتاو وەفت "  کاتژمێرو نیو کارەبا یان نەبوە بەڵام کە باسی سلێمانی دەکرێ لە سلێمانی " بیست کاتژمێر " کارەبای نیشتیمانیان هەبووە واتە نزیکەی چوار کاتژمێر کارەبایان نەبووە . لە دهۆک بە هەمان شێوە " شەش " کاتژمێر کارەبا نەبووە کەچی لە پارێزگای هەولێرنزیکەی " پانزەو نیو تا شانزە  شانزەو نیو کاتژمێر" کارەبای نیشتیمانیان هەبوە بۆیە گوتم موەلیدەکان " حەوت تا هەشت کاتژمێر ئیشیان کردوە بۆیە نرخەکەیان لە دهۆک و سلێمانی زیاترە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین