وەزارەتى کارەبا: ڕۆژانە (16) کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتیان دەدرێت کوردستانی

نوچەنێت:

کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەباى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، وەزارەتى کارەبا "دەورووبەری 16 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتیان دەدرێت."

ڕۆژى دووشەممە (11/تەممووز/2022) وەزارەتى کارەبا لەسەر زارى، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەباى هەرێمى کوردستان چەند داتایەکى سەبارەت بە ئاستى بەرهەم هێنان و دابەشکردنى کارەبا بڵاوکردەوە و لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە بواری بەرهەمهێنان، 615 مێگاوات کارەبامان زیاد کردووە، ژێرخانی کارەبای هەرێمی کوردستان 6700 مێگاواتە."

وەزیرى کارەبا لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا دەشڵێت، "بەرهەمهێنانی کارەبای (24) کاتژمێری پێویستی بە سوتەمەنی و تێچوونی زیاتری هەی،  وەزارەتی کارەبا بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، خۆی لەگەڵ داهاتی هەرێم گونجاندووە."

هەروەها بەپێى ڕاگەیێندراوەکە ساڵى داهاتوو چەند ویستگەیەکى نوێ بەگەڕدەخرێن و لە ئێستاشدا، ڕۆژانە کارەباى نیشتیمانى، "دەوروبەری 16 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتیان دەدرێت."

سەرەتاى ئەمساڵ وەزارەتى کارەبا پڕۆژەى پێوەرى زیرەکى کارەباى ڕاگەیاند، بۆ کۆنتڕۆڵکردنى دۆخى کارەبا و بە فیڕۆنەچوونى کارەبا، بەڵام تاوەکو ئێستا نەتوانرەوە کارەباى (24) کاتژمێرى لە هەرێمى کوردستان دابین بکرێ.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین