مستەفا کازمی: کێشەکانی کارەبا چارەسەربکرێن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرۆکوەزیرانی عێراق داوادەکات، کێشەکانی بەردەم کەمی دابینکردنی کارەبا بۆ هاونیشتیمانیان چارەسەربکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە(17/نیسان/2022 )نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، رایگەیاند: ئەنجومەنی وەزاری وزە، بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر ئاستەنگەکانی بەردەم دابینکردنی کارەبا کۆبوونەوە.

عادل کەریم، وەزیری کارەبا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتەکە لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەبوون. رونکردنەوەی دۆخی کارەبا لە مانگەکانی داهاتودا لە بوارەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشکردن و چاککردنەوە بە وردی لە بەردەم ئەنجومەنەکە خرایەڕوو.

لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی دۆخی هەنوکەیی کارەبا، گفتوگۆ ئەنجامدرا، ئامادەکارییەکانی ئێستا بۆ دابینکردنی وزەی کارەبا، رێکارەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگییەکانی بەردەم زیادکردنی بەرهەم و هۆکارەکانی ئەگەری دروستبونی قەیران لە وەرزی هاویندا.

مستەفا کازمی تیمی وەزارەتی کارەبای راسپارد سەردانی ئێران بکەن، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بە دابینکردنی گاز لەلایەن ئێرانەوە. هەروەها جەختی لەوەکردەوە، پێویستە هەنگاوی کردەیی بنرێت، بۆ لابردنی هەموو ئەو ئاستەنگانەی رووبەڕووی پرۆسەی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و چاککردنەوەی کارەبا دەبنەوە، بەئامانجی گەرەنتی زیادکردنی کاتژێرەکانی پێدانی کارەبا بە هاوڵاتییان لە وەرزی هاویندا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین