قائیمقامی هەولێر: هەموومان پاڵپشتی بەردەوامی ئەم کۆنسێرتانە دەبین کوردستانی

لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

بڕیارە هەموو رۆژانی شەممە، لە پارکەکانی شاری هەولێر کۆنسێرتی گۆرانی و میوزیک سازبکرێت و ئامادەبوان بێبەرامبەر بتوانن کاتێک خۆش بەسەربەرن. ئەمڕۆش دەستپێکی ئەم بەرنامەیە بوو-و یەکەم کۆنسێرت لە پارکی شانەدەری شاری هەولێر ئەنجامدرا.

ئەمڕۆ شەممە (4/حوزەیران/2022) ئیسماعیل مینەخان بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەولێر، لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت دەربارەی ئەو کۆنسێرتەی پارکی شاندەری هەولێر دەڵێت "ئامانجمان لە ئەنجامدانی ئەم ڤیستیڤاڵانە هاندان و راکێشانی سەرنجی گەشتیارانە بۆ ئەمن و ئاسایش و خۆشگوزەرانی شاری هەولێر، هەروەها پیشاندانی کلتورو هونەری خۆمانە بە گەلانی جیهان".

سەبارەت بە کاتی کۆنسێرتەکان، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەولێر گوتی "هەفتەی جارێک لە رۆژانی شەممە هەرجارەو لە پارکێکی شاری هەولێر، کۆنسێرتی میوزیک و گۆرانی ئەنجام دەدرێت".

نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی شاری هەولێر، دەربارەی ئەو کۆنسێرتە میوزیکەی شاری هەولێر لە پارکی شانەدەر لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت رایگەیاند "ئامانجامان لەم کۆنسێرتانە پاڵپشتی کردنی کەرتی گەشتیارییە، بەتایبەت لە سنوری هەولێرو پارێزگای هەولێر، وبەردەوامیش دەبین لە ماوەکانی داهاتوو، ئەرکی هەموومانە کە پاڵپشتی پلان و بەرنامەی گشتی گەشتووگوزار بکەین، بۆ ئەوەی بیسەلمێنین شاری هەولێر  ئەمن و ئاسایشێکی  باشی لێیەو کاربۆ خۆشگوزارەنی هاوڵاتیان دەکەین و  شانازی پێوە دەکەین".

هەر لە بارەی ئامانجەکانی ئەم کۆنسێرتانە قائیمقامی هەولێر جەختی لەوەکردەوە " ئەم ڤیستیڤاڵ و کۆنسێرتە لە پارکەکانی شاری هەولێر بەردەوام دەبێت، ئەوە دەستپێکێکە بۆ هاوینی ئەم ساڵ، هەموو بەرپرسانی شاری هەولێر پاڵپشتی ئەو پلان و بەرنامانە دەبن، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەولێر دانراوە، کە لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان دەشکێتەوە بە تایبەت لە رووی ئابورییەوە، ئەگەر چەند کەرتی گەشتووگوزار پەرەبسەنێت خاوەنی مارکێتەکان، هۆتێلەکان، شۆفێرەکان، واتە هاوڵاتییانی شاری هەولێر کارەکانیان باشتر دەبێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین